وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی ناوی زانکۆ باوەڕ پێکراوەکانی بڵاوكردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (28/ئەیلوول/2025) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىلە راگەیێندراوێکدا لیستی ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمی کوردستان (حکومى و تایبەت) بڵاودەکاتەوە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن تیایدا درێژە بە خوێندن بدەن.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەک بەرچاوڕونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمى کوردستان (16) زانکۆى حکومى ئەمساڵ خوێندکاران و قوتابیان لە کۆلێژ و بەشە جیاوازەکان وەردەگرێت، ئەمە جگە لە ئەنجومەن و دەستەیەک کە تایبەتن بۆ بوارى پزیشکى و توێژینەوەى زانستى.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕاشیگەیاندووە، "سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى یاساى ژمارە (2)ى ساڵى (2013)ى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، لە ئیستادا وەزارەت تەنها مۆڵەتی بە (17) زانکۆ و کۆلێژە زانکۆیی تایبەت داوە بۆ ئەوەی ساڵی نوێى خوێندن قوتابی و خوێندکار وەربگرێت. لەدەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکرا نیە. هەروەها (32) پەیمانگەى تایبەتیش مۆڵەتى کارکردنیان هەیە."
زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان:
( زانکۆى سەڵاحەدین- زانکۆى سلێمانى- زانکۆى دهۆک- زانکۆى هەولێرى پزیشکى- زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى - زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک- زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر-زانکۆى کۆیە- زانکۆى سۆران- زانکۆى هەڵەبجە- زانکۆى زاخۆ- زانکۆى گەرمیان- زانکۆى ڕاپەرین- زانکۆى چەرموو- زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان- زانکۆى پۆلیتەکنیکى گەرمیان- دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى-ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان- زانکۆی کوردستان – هەولێر- زانکۆی ئەمریکی کوردستان – دهۆک)
زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمى کوردستان:
پارێزگاى هەولێر/ (زانکۆی جیهان – هەولێر- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک- زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی- زانکۆی نۆڵیج- زانکۆی کاسۆلیک- زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی- زانکۆی بەیان- کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی)
پارێزگاى سلێمانى/ (زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا- زانکۆی جیهان – سلێمانی- زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک - لقی سلێمانی- کۆلێژی گۆیژەیی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی)
پارێزگای دهۆک/ (زانکۆی نەورۆز- زانکۆی جیهان – دهۆک)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment