هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەدرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

بەرپرسێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، "پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت و ناکرێت دوابخرێت، چەندین هەنگاوی جیاواز هەیە بۆ ڕێگریکردن لە هەر ئەگەرێک کە ببێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکان".

ڕۆژی یەکشەممە (2025/9/28) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، "حکومەتی عێراق دەبێت هەموو ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بۆ ئەم مەبەستە پێویستە پلان دابندرێت و بخرێتە ڕوو".

بەرپرسەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەشڵێت، "لە کۆتاییدا حکومەت بڕیار دەدات سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان بەهۆی خۆپیشاندان یان هەنمگاوێکی لەم شێوەیە، پێویستە هێزە ئەمنییەکان بەتەواوی ڕێگری بکەن لە هەر هەوڵێکی نایاسایی بۆ دەستتێوەردان لە پرۆسەی دیموکراسی".

جێگەی ئاماژەپێدانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە (11)ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت، شارەزایان هۆشداری دەدەن لە زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین