لە ماوەی یەک مانگدا 22 ژن کوژراون هەواڵ
لە ماوەی یەک مانگدا 22ژن کوژراون و لەم ژمارەیە پێنج ژن لە لایەن حکوومەتەوە لە سێدارەدراون، ئەوانیتر لە لایەن خزم و کەسوکاریانەوە بە پاساوی جیاواز کوژراون.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە مانگانە بڵاوی دەکاتەوە لە ماوەی مانگی ئەیلولی ساڵی 2025، لە ئێران 22ژن کوژراون، 12ژن بڕیاری سزای بەندکردنیان دراوە.

هەر بە پێی ئامارەکانی ئەم ڕێکخراوە، بەشێک لەم ژنانە لە لایەن کەسە نزیکەکانی وەک: هاوژین، برا، باوک، کوری پور و خوازبێنی کارەکانیان کوژراون. هەروەها حەوت ژن لە بەندکراوەکان، ژنانی چالاکن لە بواری مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان کاردەکەن. 

 

 

.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین