ئاڵای کوردستان و نەورۆز لە ناو نمایشەکانیدا بوو
نوچەنێت: ئافرەتان
ڕۆژی شەممە(28/ئەیلول/2025) لارا دزەیی لە شاری میلانی ئیتاڵیا، بەرهەم و دیزاینە نوێکانی جلوبەرگی کوردی بە پیشاندانی ئاڵای کوردستان، قەڵای هەولێر و کەسایەتییە شۆڕشگێڕەکان نمایش کرد.
لارا کچی هونەرمەندی کورد هۆمەر دزەییە، خەڵکی شاری هەولێرە، لە شاری میلانی ئیتاڵیا 30دیزاینی جیاوازی جلوبەرگی کوردی نمایشکرد کە هەریەکەیان گێڕانەوەی چیرۆکێکە. لە دیزاینەکانی لارادا (ئاڵای کوردستان، نەورۆز، قەڵای هەولێر، حەپسەخانی نەقیب، جلی ناوچەکانی ئێزدی و بارزانییەکان) دیزاین کراون.
لە لێدوانیدا بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لارا گوتی" دەمەوێ جلی کوردی بگەیەنمە ئاستی دیزاینە جیهانییەکان، ماوەی نۆ مانگم لەبەردەست بوو بۆ دیزاین کردن و بیرکردنەوە لەم بەرهەمانە".
یەکێک لە دیزاینەکانی قەڵای هەولێر و ئاسمانی شین و کۆترێکی سپی بووە، لارا دەڵێت" یەکێک لە دیزانەکانم نمایشی قەڵای هەولێرە لە سەرەوەی ئاسمانێکی شین و کۆتری ئاشتی، واتە پەیامی ئاشتی کوردە بۆ جیهان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment