سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پاتريارك و مه‌ترانه‌كانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى كۆبووه‌وه
نوچەنێت
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (29/ئەیلوول/2025) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا، پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و ژماره‌يه‌ك له مه‌ترانه‌كانى ئه‌و كه‌نيسه‌يه له كوردستان و عێراق و جيهان كرد.
بە گوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان له كۆبوونەوەکەدا هەردوولا، "دۆخى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى و په‌يڕه‌وانى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ڕه‌وشى پێكهاته ئايينييه‌كان، ئازادييه‌كان و به‌تايبه‌تى ئازاديى ئايينى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا باسى له كۆنفرانسى یادی 1700 ساڵەی (کۆمەڵەی نیقییە) كرد كه ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوو له هه‌ولێر ئه‌نجام درا. هه‌روه‌ها هه‌ر يه‌كێك له مه‌ترانه‌كان پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى كه‌نيسه‌كه‌يان له وڵاتانى جيهان خسته ڕوو و ستايشى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستانيان كرد.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كانى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى له هه‌ولێر، سوپاسى كردن كه ساڵانه له چوارچێوه‌ى كار و به‌رنامه‌كه‌ياندا، ژماره‌يه‌ك له گه‌نجانى هه‌نده‌ران، بۆ سه‌ردان و ئاشنابوون به وڵات و كولتووره‌كه‌يان ده‌هێننه‌وه كوردستان.
هەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه، "هه‌رێمى كوردستان شانازى به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى لەنێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كات و هه‌ميشه پارێزه‌رى ماف و ئازادييه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت."
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو لە، "خستنه‌ڕووى چه‌ندين ديد و سه‌رنجى جيا ده‌رباره‌ى ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment