کۆشکی سپی: ڕێککەوتنی غەززە نزیکە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

کۆشکی سپی باس لە کۆتایی هێنان بە جەنگی ئیسرائیل و فەڵەستین دەکات، گوتەبێژی کۆشکەکەش دەڵێت، "هەردوولا نزیکن لە ڕێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین".

ڕۆژی دووشەممە (2025/9/29) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، کارۆلین لیڤین، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، "ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس زۆر نزیکن لە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و دابینکردنی ئاشتی درێژخایەن بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە کۆشکی سپی پێداچوونەوە بە پلانی ئاشتی دەکەن کە (21) خاڵ لەخۆدەگرێت.

گوتەبێژی کۆشکی سپی دووپاتی دەکاتەوە، "پێویستە هەردووڵا هەندێک سڵ لە داواکانیان بکەنەوە و سازش بۆ یەکتر بکەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە بۆ هەردوولا و لە کۆتاییدا ئەم جەنگە کۆتایی بێت".

دوای نزیکەی دوو ساڵ بەسەر جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە دوایین پێشهاتدا بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرکردەکانی قەتەر قسە بکات کە بکەرێکی سەرەکی بوو لە نێوەندگیری هەردوولا و لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرش کرایە سەر دەوحەی پایتەختی وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین