کۆمپانیای نەوتی بەریتانی: نەوتی کەرکووک گرنگی تایبەتی بۆ جیهان هەیە کوردستان- عێراق

نوچەنێت

کۆمپانیای نەوتی بەریتانی (BP) ڕایگەیاند، "نەوتی کێڵگەکانی کەرکووک بە یەکێک لە گرنگترین جۆری نەوتی بازاڕەکانی جیهان دادەندرێت".

ڕۆژی سێشەممە (2025/9/30) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای نەوتی بەریتانی (BP) لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک وەک کێڵگە خەونەکانی بواری وزە دادەندرێت و یەدەگێکی زۆری جۆری سەرچاوە سروشتییەکان لەم شارەدا هەیە".

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "مەزەندە دەکرێت کێڵگەکانی کەرکووک لە توانای داهەبێت (20) ملیار بەرمیل نەوتی تێدابێت و لە ئاستی یەدەگە جیهانییەکان بێت". 

وەک پشتیوانییەک بۆ پەرەپێدانی زیاتری کێڵگەکانی عێراق ئاداری (2025) وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای نەوتی بەریتانی رێککەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ پەرەپێدانی چوار کێڵگە لە کەرکووک و بەردەوامی هەوڵەکانی هەردوولایان بۆ یەکتر دووپات کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین