ئێران ستایشی چین دەکات ئێران

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕۆژی نیشتمانی چین ستایشی ئەو وڵاتە دەكات و ڕایگەیاند، "چین هێزی پاڵنەری خۆشگوزەرانی هاوبەشی جیهانییە، ڕۆڵێکی کارای هەیە لە هاوپەیمانیدا".

ڕۆژی چوارشەممە (2025/10/1) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ستایشی چین دەکات و ڕایدەگەیێنێت، "پیرۆزبایییادی ڕۆژی نیشتمانی چین دەکات". هاوکات دەشڵێت، "ئەو وڵاتە هاوپەیمانی گرنگە."

سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی دەکاتەوە، "ئاڵۆزی و پەرەسەندنی ژینگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی وایکردووە کە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بەهێزتر و قووڵتر بکرێن، بە دڵنیاییەوە هەماهەنگییەکان پەرەیان پێدەدرێت و زیاتر دەبن".

سەرۆک کۆماری ئێران هیواخوازە ڕێزی هاوبەش و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا بەردەوام بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە داهاتوودا بۆ کارکردنی هاوبەش لە سێکتەرە جیاوازەکاندا.

شاراوە نییە دوای تێپەڕبوونی (76) ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللی چین، ئەم وڵاتە بەردەوامە فەراهەم کردنی خۆشگوزەرانی، ئامانجییەتی بەردەوام برەو بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی بدات، ڕکابەری بازاڕە جیهانییەکان بکات و ئابووری وڵاتەکەی بەرەو پێشەوە ببات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین