میتی تورکیا سیخورێکی موسادیان لە ئەستەنبۆڵ دەستگیرکرد تورکیە

نوچەنێت

دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکی هاوبەشدا لەنێوان میت و پۆلیسی ئەستەنبۆڵ سێرکان چیچەکمان دەستگیر کرد بە تۆمەتی پەیوەندی بە موساد و سیخوریکردن بۆ ئیسرائیل.

ئەمڕۆ هەینی (سێی تشرینی دووەم/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی میتی تورکیا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنەکی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ و پۆلیسی ئەو شارە توانیان هاووڵاتییەک بە ناوی سێرکان چیچەک دەستگیرکەن بەهۆی سیخوریکردن بۆ ئیسرائیل.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەزگای هەواڵگریی میتی تورکیا، ئەو هاووڵاتیەی دەستگیرکراوە بە ئۆنڵاین پەیوەندی بە فەیسەڵ ڕەشید کردووە کە ئەندامێکی موسادە و زانیاری گواستەوە بۆ ئەندامانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل.

میتی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەدوای دەستگیرکردنی چیچەک، دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و دانی بە تاوانەکەی ناوە، هەروەها ئاشکراشیکردووە ئەو لەلایەن فەیسەڵ ڕەشید ئەرکەکەی پێسپێردراوە کە سیخوری بەسەر چالاکوانێکی فەلەستینی بکات کە ئەو چالاکوانە دژی سیاسەتەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کار دەکات. هەروەها لە بەرامبەر ئەو کارەدا (4000) دۆلاری وەرگرتووە. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین