ئیسرائیل هێرشەکانى بۆ سەر کەرتى غەزە راگرت
نوچەنێت
بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە (2025/10/4) راگەیاندنەکانى ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بە فەرمانى بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل هەموو هێرشەکانى بۆ سەر چەکدارانى بزووتنەوەى حەماس لە کەرتى غەزە راگەیاند، هێزەکانى ئیسرائیل هیچ هێرشێک ناکەن و تەنیا لەگەرى هێرشکردنە سەریان بەرگرى لە خۆیان دەکەن.
ماڵپەڕى (وانیت)ى ئیسرائیلى بڵاوى کردەوە، پێش لێدوانەکانى بزووتنەوەى حەماس و سەرۆکى ئەمەریکا سوپاى ئیسرائیل چالاکییەکانى سەربازییەکانى بەکردەیى لە کەرتى غەزە وەستاندبوو، هێرشەکانى بۆ سەر کەمپى پەنابەران لە کەناراوەکان راگرت، کە بڕیاربوو لە سەرەتاى ئەو هەفتەیە دەست پێ بکات.
ماڵپەڕى وانیت نووسیوویەتى سوپاى بەرگرى ئیسرائیل لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى جەعدون دوو نەگەیشتە پێگەکانى حەماس و ئامانجى خۆى نەپێکا، هەموو شتێک زۆر بە سستى بە هەماهەنگى تەواوى ئاستى سیاسى و سەربازیى لە مانگى رابردوو بەڕیوە دەچوو.
ئیال زامیر، گوتەبێژ بەناوى سوپاى ئیسرائیل رایگەیاند، شەو کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنى ئەو دۆخە کرا، بە پشبەستن بە رێنمایى سەرکردایەتى سیاسى، فەرماندەى سوپا ئامادەکارى بۆ جێبەجێکردنى قۆناغى یەکەمى پلانەکەى ترەمپ کرد، کە ئازادکردنى هەموو بارمتەکان بوو، هەروەک جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، کارى لە پێشینەى هێزەکانمان ئازادکردنى بارمتەکانە، لە سەرکردایەتى باشوور هەموو تونایەکیش دەخەینەگەڕ بۆ پارێزگارى لە هێزەکانمان.
گوتەبێژەکەى سوپاى ئیسرائیل جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، فەرماندەى سوپا لە سایەى هەستیارى دۆخەکە ئاماژەى بەوە کردووە، کە پێویستە زۆر هەستیار بین، زۆر بەخێرایى وەڵامى هەر هەڕەشەیەک بدەینەوە و بەسەرى دا زاڵ بین.
لە لایەکى دیکەوە نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائی بڵاوى کردەوە، لە ژێر سایەى وەڵامى بزووتنەوەى حەماس بۆ جێبەجێکردنى قۆناغى یەکەم لە پلانى ترەمپ ئامادەى دەستبەجێى ئازادکردنى هەموو دیلەکانین.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەشڵێت، لەگەڵ سەرۆک و تیمەکەى بە تەواوى هەماهەنگ دەبین بۆ کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەگوێرەى ئەو پرەنسیپانەى ئیسرائیل دایناوە لەگەڵ دیدى ترەمپ یەک دەگرێتەوە.
لە لایەکى دیکەوە بەرپرسێکى ئیسرائیلى بە ماڵپەڕى ئەکسیۆسى ئەمەریکى راگەیاندووە، بنیامین ناتەنیاهۆ تووشى شۆک بوو بە وەڵامى ئەمەریکا بۆ داواکەى بزووتنەوەى حەماس، ئەوەش لە کاتێدایە یائیر لابید پاڵپشتى لە داواکەى سەرۆکى ئەمەریکا دەکات، پێیوایە هەنگاوێکى بێ پێشینەیە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە دەشڵێت، ناتەنیاهۆ راوێژەکانى پێش وەڵامى ترەمپ، وەڵامەکەى بزووتنەوەى حەماسى رەتکردبۆوە، جەختى لەسەر ئەوە کردبۆوە دە دەبێت لەگەڵ ئەمەریکییەکان هەماهەنگى بکەن بۆ ئەوەى ئەو تێگەیشتنە قووڵ نەبێتەوە کە حەماس وەڵامى پلانەکەى ترەمپى داوەتەوە.
یائیر لابید جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە پێویستە ترەمپ دەرفەتێکى بێ پێشینە بۆ ئازادکردنى رفێندراوەکان و کۆتاییهێنان بە جەنگ بڕەخسێنێت.
داواى داواکەى دۆناڵد ترەمپ ئێوارەى هەینى بزووتنەوەى حەماس وەڵامى داواکارییەکەى دۆناڵد ترەمپى رادەستى نێوەندگیرەکان کرد، جەختیشى لەسەر رادەستکردنى ئیدارەى کەرتى غەزە بە دەستیەکى شارەزاى سەربەخۆى فەڵەستینى کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment