ئەردۆغان: پێویستە ئیسرائیل بە خێرایی پابەندی ئاگربەست بێت تورکیە

نوچەنێت

سەرۆک کۆماری تورکیا لەدوای دەستپێشخەریەکەی دۆناڵد ترەمپ و بڕیارەکانی حەماس و ئیسرائیل رایگەیاند، "ئەوەی پێویستە بەخێرای ئەنجام بدرێت، پابەندبوونی ئیسرائیلە بە پیلانی ئاگربەست و وەستاندنی هەموو هێرشەکانە بۆ سەر غەززە."

ئەمڕۆ شەممە (چواری تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، لە دوای داواکەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بۆ وەستاندی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل دوێنێ شەو حەماس وەڵامی خۆیانی ئاراستەی نێوەندگیرەکانی کرد و پابەندبوونی خۆیان بە بڕیارەکانی ترەمپ ڕاگەیاند. هەروەها ئیسرائیلیش لەسەر داوای سەرۆکی ئەمەریکا تەواوی هێرشەکانی بۆ سەر غەززە وەستاند.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێكس لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیارەکەی حەماس بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست کرد و بەهەنگاوێکی بنیاتنەر و گرینگ ناوبرد.

ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم هەنگاوە بۆ غەززە گرینگە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی و ئەوەی پێویستە بەخێرای ئەنجام بدرێت، پابەندبوونی ئیسرائیلە بە پیلانی ئاگربەست و وەستاندنی هەموو هێرشەکانە بۆ سەر غەززە."

سەرۆکی تورکیا ئامادەیی خۆیانی دووپاتکردەوە بۆ کۆتایهێنان بە شەڕ بە دەستهێنانی ئاشتی لە ناوچەکە و گوتی، "بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن، بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی گفتوگۆکان سوودێکی باشی هەبیت بۆ گەلی فەلەستین بەڕێگەی جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەتی و چاودێریکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."

هاوکات دوێنێ لەدوای وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و رازیبوونی حەماس بە داواکەی ترەمپ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و تێیدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆخی غەززەیان کردووە، هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، سوپاسی قەتەر، تورکیا، سعودیە، میسر و ئوردن دەکەم کە هاوکاییان کردم لە بەدەستهێنان ئاشتی.    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین