سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی ئەمەریکا لە کارەکەی دوورخرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان له‌ پێنتاگۆن، وەزیری جەنگی ئەمەریکا، "دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی ئەمەریکای ڕاگەیاند"، لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەرکانی هێزی دەریایی، "ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک بدات".

ڕۆژی شەممە (2025/10/4) ماڵپەڕی (پۆلیتیکۆ) بڵاویکردەوە، پیت هێگسەس، وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مەریكا ڕایگەیاند، "سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا جۆن هاریسۆن له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخراوە". هاوکات پێنتاگۆن له‌ ڕاگەیێندراوێکدا ڕۆیشتنی هاریسۆنی پشتڕاستكرده‌وه‌ و دەڵێت، "سوپاسگوزارین بۆ خزمه‌ته‌كانی هاریسۆن بۆ وه‌زاره‌ت، ئه‌و چیتر وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زیری هێزی ده‌ریایی خزمه‌ت ناكات".

به ‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (250) ساڵ به‌سه‌ر هه‌ژموونی ده‌ریایی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ میوانداری ڕێوڕەسمێک بکات له‌ ڤێرجینیا بۆ فه‌یله‌قی هێزی ده‌ریایی ئه‌مەریكا، 

بە گوێرەی زانیارییەکان ئه‌م دوورخستنه‌وه‌یه‌ دوای زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری و دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان دێت له‌ پێنتاگۆن كه‌ له‌ چەند مانگی ڕابردوودا له ‌لایه‌ن هێگسەسەوە دەستپێکراوە، ئه‌م گۆڕانکارییەش سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌ش و ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریایی و هێزی ئاسمانی و پاسه‌وانی كه‌نار ده‌ریا دەگرێتەوە.

جۆن هاریسۆن لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ، لە مانگی کانوونی دووەمی (2025) دەستبەکاربووە، دەسەڵاتێکی بەرزی هەبوو، هاریسۆن لەگەڵ وەزیری هێزی دەریایی ئەمەریکا چاکسازی گەورەیان لە سیاسەت و بودجەی هێزی دەریایی جێبەجێ کرد و ئامانجیان کەمکردنەوەی کاریگەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکەیان بوو بەسەریانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین