یەکەمین دیداری پەیماننامەی کۆچ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
نوچەنێت: سنوور یاسین
ڕۆژی یەکشەممە (2025/10/5) یەکەمین دیداری (پەیماننامەی کۆچ لە هەرێمی کوردستان) لەهەولێر بەڕێوەچووە، سەبارەت بە کۆچی گەنجانی هەرێمی کوردستان، سروە ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هەماهەنگیی قەیرانەکان (JCC) لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە پرەنسیپەکانی کۆچی سەلامەت و ڕێکخراو کە ڕێگەخۆشکەر بووە بۆ بەهێزکردنی ستراتیژیی حوکمڕانیی کۆچ و هاوکاریی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان"، لە بارەیەوە گووتیشی، "لە (8)ی ئایاری (2025)، لەسەر بنەمای شەش ڕەهەندی سەرەکی مافی کۆچبەران، بەڕێوەبردنی ڕێبازی گشتگیر، کۆچی سەلامەت، هاوبەشی کردن، خۆشگوزەرانی کۆچبەران و ڕەهەندی قەیرانەکان، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ (IOM) دانینا بە پێوەرەکانی حوکمڕانیی کۆچ لە هەرێمی کوردستاندا."
هەر سەبارەت پرسی كۆچ لە هەرێمی كوردستان بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر ئاشكرای دەكات، لەمانگی تەممووزی (2025) لێشاوێکی کۆچی گەنجان لە ئیدارەی راپەڕین و قەزای پشدەر سەریهەڵدابوو، بەڵام لە ئێستا بەهۆی هەندێک هۆکاری سرووشتی و دۆخی وڵاتانی دەرەوە بەراورد بەو کاتە کەمی کردووە.
لە بەرامبەردا ئەبوبەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا بە رووداوی ڕاگەیاند، "لە (2025) زیاتر لە شەش هەزار هاونیشتمانی کۆچیان کردووە، تەنیا لە مانگی تەممووزەوە زیاتر لە هەزار هاونیشتمانی کۆچیان کردووە، زۆرینەیان هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن. ئێستا نزیکەی (300) هاونیشتمانی لە وڵاتانی جیاواز دەستگیرکراون. لەم ژمارەیەدا لە مساڵدا نزیکەی (70) یان گەڕێندراونەتەوە هەرێمی کوردستان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment