ئامێری شمشاڵ بە ناوی کوردەوە لە ڕێكخراوی یونسکۆ تۆمار دەكرێت کولتوور

نوچەنێت: چرا یاسین

مامۆستایەکی موزیک بە ناوی کاوە دادوەری، كار بۆ ئەوە دەكات شمشاڵ وەک میراتێکی کورد لە ڕێکخراوی یوسنکۆ تۆمار بکات، هەروەک خۆی دەڵێت، ماوەی 10 ساڵە لە هەوڵ دایە و سەرەتا لە موزیکی میللی ئێرانیدا تۆماری کردووە، بەڵام ئامانجی گەورەی ناساندنیەتی بە جیهان.

ئەمڕۆ یەکشەمە ڕێکەوتی (پێنجی تشرینی یەكەم/ 2025) کاوە داوەری، ژەنیار و مامۆستای شمشاڵ بە رووداوی ڕاگەیاند، هەوڵی بە جیهانیکردنی شمشاڵ، چیرۆکێکی 18 ساڵەی لە پشتە و دەگەڕێتەوە بۆ پەیمانێک کە بە مامۆستای کۆچکردوو، قالە مەڕەی داوە. دەڵێت، کاتێک لە خزمەتی مامۆستا قالە مەڕەدا بووم، یەکێک لە خەمەکانی ئەوە بوو لە دوای خۆیدا شمشاڵ لەناو بچێت. منیش ئەو کاتە پێمگوت "هەتا بتوانم لە دەست و دەسەڵاتمدا بێت، هەوڵی بۆ دەدەم".

کاوە داوەری لەبارەی وەستی قالە مەڕەوە دەڵێت: "وەسیەتی مامۆستا قالە مەڕە ئەوە بوو شمشاڵەکەی لە مۆزەخانەی هەولێر دابنرێت"، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو وەسیەتە جێبەجێ نەکراوە، سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنەکەش، ئەوەی خستەڕوو، مۆزەخانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە داواکاریی فەرمی بکات بۆ هێنانەوەی، ئەگەرچی ئامادەیی بنەماڵەکەی بەهۆی هەندێک کێشەوە دواکەوت، بەڵام ئێستا بنەماڵەکەی ئامادەن هەر کاتێک داواکارییەکە بکرێت، شمشاڵەکە بهێنن بۆ مۆزەخانەی هەولێر.

هەوڵەکانی کاوە داوەری تەنیا پراکتیکی نین، بەڵکو هەوڵی تیۆری ئەکادیمیشن و لەم پێناوەشدا دوو كتێبی نووسیوە یەکەمیان کتێبی (شمشاڵ: نەوای هەناسەی چیا - Shmshal: Voice of the Mountain Breath) کە لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر مێژوو، پێکهاتە و گرنگیی کولتووریی ئامێری شمشاڵ. کتێبی دووەمیشی بە ناوی "ئاوازی چیا و با"، قسە لەسەر میوزیکی ڕەسەنی کوردی دەکات

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین