وەزارەتی ناوخۆی توركیا هەشت داوا كراوی بۆ وڵاتەكەی گەڕاندەوە تورکیە

نوچەنێت

وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لەدوای داواکردنی هەشت تۆمەتبار کە ئاراستەی وڵاتانی نێودەوڵەتی کرابوو، توانرا لە چەند وڵاتێکی جیاواز بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتانە بیانگەرێنینەوە تورکیا، كە ئەو كەسانە بە چەندین تۆمەتی جیاواز داواكرابوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە (پێنجی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاویکردەوە، عەلی یارلیکایە وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕاگەیێندروێکی لە ئێن سۆسیال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، " هەریەک لەو هەشت تۆمەتبارانە کە لە رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانمانەوە بە چەند تاوانێکی جیاواز داوای ڕادەستەکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانەمان کرد بوو لە وڵاتانی ئێران، کرواتیا، ئەڵمانیا و جۆرجیا ئەمڕۆ گەڕیێندرانەوە تورکیا."

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕاگەیێندراوەکەیدا سەبارەت بە تاوانی ئەو تۆمەتبارانە دەڵێت، "تۆمەتبارانەی ئەمڕۆ کە بە هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان و وڵاتانی نێودەوڵەتی ڕادەستی تورکیا کراونەتەوە، تاوانبارن بە تاوانەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و سووکایەتیکردن، دزی، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵ، خراپ بەکارهێنانی کارتی بانکی و هاوردەکردنی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیی نایاساییان ئەنجام داوە."

یارلیکایا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ئەو تۆمەتبارانە لە دەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیان و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە، لەدوای ئەنجامدانی ڕێکارەکان تۆمەتبارەکان سزای پێویست وەردەگرن.

 

     

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین