بۆ تاوتوێكردنی ئاگربەست شاندی حەماس و ئیسرائیل لە قاهیرە كۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای نزیكەی دوو ساڵ لە دەستپێكردنی جەنگ، بۆ تاوتوێکردنی پلانی ترەمپ بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غه‌ززه‌، بڕیارە قاهیرە میوانداری شاندی دانووستاندنکاریی حەماس و ئیسرائیل، بکات بە ئامانجی ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی چۆنیەتی دەستکردن بە هەنگاوەكانی ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگ.

ئه‌مڕۆ یەکشەممە (2025/10/5) ماڵپەڕی (France 24) بڵاویکردەوە، قاهیرە میوانداری دانووستاندنکارانی ئیسرائیل و حەماس دەکات بۆ تاوتوێکردنی ئازادکردنی بارمتەکانی غەززە و دیلەکانی فەلەستینیی کە لەلایەن ئیسرائیله‌وه‌ دەستبەسەرکراون، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی کەرتی غەززه‌، بۆ ئەم مەبەستە نوێنەرانی ئەمەریکا دەگەنە میسر بۆ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتانەی کە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دەستبەسەرکراون.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییانە دوای راگەیاندنی ئامادەیی حەماس دێت بۆ ئازادکردنی دیله‌كان لە چوارچێوەی پێشنیازی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، هاوكات بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە شاندی دانووستاندنکاری وڵاتەکەی کردووە سەردانی قاهیرە بکەن و ئامادەی گفتوگۆکان بنن، هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو، "لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی رێککەوتنی حەماس دەستبەجێ ئاگربەستەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاڵوگۆڕی بارمتە و دیلەکان دەست پێدەکات، ئێمەش زەمینە بۆ قۆناغی داهاتووی کشانەوەکە دەڕەخسێنین".

جێگەی ئاماژەپێدان، تەنیا دوو ڕۆژ ماوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین دوو ساڵی بەسەردا تێپەڕ بێت، چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی پێشنیارەکەی ترەمپ و وەڵامی ئەرێنی ترەمپ، دۆخی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین بچێتە قۆناغێکی تر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین