عەباس عێراقچی: ڕێککەوتنی قاهیرە جێبەجێ ناکرێت ئێران

نوچەنێت

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوەدەكات، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەكان، بەڵام "چیتر ڕێککەوتنی قاهیرە لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی جێبەجێ ناکرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/10/5) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارێکیدا لە تارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، "رێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی چیتر جێبەجێ ناکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی پێشهاتەكانی ئەم دواییە پێویستە جۆرە شێوازێکی تر پەیڕەو بکرێت.

 هاوکات وەزیری دەرەوەی ئێران دەشڵێت، "ئێران بەردەوام دەبێت لە دەستپێشخەرییە دیپلۆماسییەکانی و تاران بە ئاشکرا نیازپاکی نیشانداوە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی وزەی ئەتۆمی و پێشکەشکردنی پێشنیاری گونجاو و دادپەروەر".

عێراقچی دووپاتی دەکاتەوە، "هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕۆژئاوا ڕەتدەکرێتەوە کە گوایە ئێران خۆی لە دانووستاندن لادەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هیچ هۆکارێک نییە بۆ گەڕانەوە و ئامانجمان روون و ئاشکرایە و ڕەتکردنەوەی هەموو سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە (2006) تا (2010) بەسەر ئێراندا سەپێنراون.

کە قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک و چالاکیەکانی پەیوەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم و دووبارە پرۆسەکردنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکی هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی و سنووردارکردنی گواستنەوەی تەکنەلۆژیا و بەستنی سەرمایەکان و سنووردارکردنی هاتوچۆ بۆ سەر تاک و ڕێکخراوە ئێرانییەکان دەگرێتەوە.

لە (28)ـی ئەیلوولی (2025) هەر یەک لە فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیان بەسەر ئێراندا سەپاندەوە، بەهۆی بەردەوامی ئەو وڵاتە لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی و پابەند نەبوونی بە ڕێککەوتننامەکان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین