تەقینەوەیەک شاری حەلەبی هەژاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

تەقینەوەیەکی بەهێز ناوچەیەكی حەلەبی سووریای هەژاند، كە ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە، بەڵام تاوەكو ئێستا زیانە ماددییەكانی بە تەواوی نەزانراوە.

ڕۆژی دووشەممە (2025/10/6) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە دوکەڵێکی زۆر لە حەلەبی سووریا بەرز بووەتەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزاندراوە، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان پشڕاستی دەکەنەوە کە برینداربوون و گیانلەدەستدان نەبووە.

هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕاگەیێندراوێکدا لە لاپەڕەی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی میتا ڕایانگەیاند، "گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سڤیل."

هاوكات دوێنێ شەو پێکدادان لە نێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب ڕوویدا. دەنگی تەقەیەکی زۆر بیستراوە و و مووشەک هەڵدراوە شوێنی جیاواز. سەرچاوە جیاوازەکان پێشبینی دەکەن تەقینەوەکەی ئەمڕۆ بەیانی حەلەب پەیوەندیدار بێت بە پێکدادانەکانی دوێنێ شەو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین