سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا دەستی لەکار کێشایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای کەمتر لە مانگێک دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا، سباستیان لێکۆرنۆی تەمەن (39) ساڵ دەستی لەکار کێشایەوە، هاوكات کۆشکی ئیلیزێ پشتڕاستی دەستلەکارکێشانەوەکە دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/10/6) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە، کۆشکی ئیلیزێ پشتڕاستی کردەوە کە دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی کابینەکەی، پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن. سەرۆکی فەڕەنسا. سباستیان لێکۆرنۆی، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد و لەلایەن ماکڕۆنەوە داواکەی قبووڵ کراوە.

سەبارەت بە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا چاودێرانی سیاسیی دەگەڕێننەوە بۆ، بەردەوامی ناسەقامگیری ئابووری و نەبوونی داڕشتنی پرۆژە یاسایەکی تۆکمە بۆ ئەم مەبەستە

ڕۆژی چوارشەممە (2025/9/10) ئیمانوێل ماکڕۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، سباستیان لیکۆرنۆی وەک حەوتەمین سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا دیاریکرد، ڕاسپێردرا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ پارتە سیاسییەکان بۆ پەسەندکردنی بودجەی داهاتووی فەڕەنسا. 

کابینەکەی ئەم جارەی ماکڕۆن چەندین سەرۆک وەزیرانی بەڕێکرد، کاتی دەستنیشان کردنی سباستیان لیکۆرنۆی وەک سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا ڕکابەرانی چەپ و ڕاست ڕەخنەیان لە دەستنیشانکردنی دەگرت، لە بەرامبەردا هەندێک لە لایەنگرانی میانڕەو پشتگیریان دەکرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین