هەسەدە و وەزارەتی بەرگریی سووریا یەکتری تۆمەتبار دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: دنیا ئەحمەد

هێزەکانی سووریای دیموکرات سەبارەی بە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ شەو لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، چەکدارانی حکوومەتی دیمەشق بەردەوامن لە پێشێلکاریی و ناوچە مەدەنییەکان دەکەنە ئامانج، لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری سووریا ئەو دەنگۆیانەی هەسەدە ڕەتدەکاتەوە و ڕایگەیاند، ئەو چەکدارانەی هێرشیان کردووە سەر بە وەزارەتی ئێمە نین.

ئەمڕۆ دووشەممە (شەشی تشرینی یەکەم/2025) هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە بڵاوكردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ شەو شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هەسەدە و چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق ڕوویدا و  دەڵێت،  لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە خۆکوژەکانیان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە نزیک دێرحەفەر و بەهۆیەوە سێ ئەندامیان بریندار بوون.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، چەکدارانی حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە پەرەپێدانی هێرش و پێشێلکارییەکانیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەڕڤانان و دانیشتوانی ئاشتیخوازمان دەکەنە ئامانج و لە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەن.
هەسەدە لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە، چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون دەکەن ئامانج و مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەدەنی دروست دەکات و ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێیە لەنێو دانیشتواندا و ئاماژەیان بەوەشکردوە لە ئێستادا ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکە.
هاوکات وەزارەتی بەرگری سووریا، ڕاگەیێندراوەکەی هەسەدە ڕەتدەکاتەوە  و دەڵێت، ئەو چەکدارانە سەر بە وەزارەتەکەی ئەوان نین و بەرپرس نین لەو هێرشانەی ئەنجامدراوە، ئەو دەنگۆیانە باس لە هێرشی ئێمە دەکات بەمەبەستی شاردنەوەی تاوانەکانیانە دژی سڤیلەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەوڵە بەردەوامەکانیانە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی.
ئەو ڕووداوە لە کاتێکدایە، لە (20)ـی ئەیلوولی (2025)، بەهەمان شێوە لە هێرشێکی هاوشێوەی دوێنێ شەو لە هەمان ناوچە هەشت کەس کوژران، هەسەدە حکوومەتی دیمەشقی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەوان، بەڵام دووبارە ئەوان تۆمەتەکانیان ڕەتکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین