بە بەشداریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دیداری مێری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
نوچەنێت: سنوور یاسین
ڕۆژی سێشەممە (2025/10/7) ماڵپەڕی فەرمی (MERI) بڵاویکردەوە، دیداری مێری ئەمساڵ بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و لە پانێلە جیاوازەکاندا هەوڵدەدرێت بۆ، "وەدەستهێنانی وەڵامی دروست و بوونیاتنەر بۆ چەندین تەوەری گرنگ و تیشك خستنە سەر بەدیهێنانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".
هەر سەبارەت بە دیداری ئەمساڵ زیاتر ڕوونیدەكاتەوە، "دەستنیشانکردنی بەرەنگاریەکانی ئێستا و جەختکردنەوەیە لەسەر سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشکەشکردنی پێشنیازە جیاوازەکان بۆ بڕیار بەدەستان و هاوکات دەستنیشانکردنی ئەو بوارانەی کە پێویست دەکات توێژینەوەی زیاتری لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی یارمەتیدەر بێت لە تێگەیشتنی زیاتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکان".
بەیانی ڕۆژی چوارشەممە (2025/10/8) لە پانێڵی (13)ی دیداری مێری کە لە ژێر ناونیشانی، "ستراتیژەكانی هەرێمی کوردستان لە نێو دینامیكیەتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی پشێودا" بەڕێوەدەچێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پانێلێكدا بەناوی دیلۆگ و ئاشتەوایی بەشدار دەبێت.
ئینستیتیوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) کۆمەڵێک کۆنفرانسی بەرفراوان و کۆبوونەوەی گشتی ئەنجام دەدات بۆ نموونە ساڵانە دیداری مێری بەڕێوە دەبات کە كۆنفرانسێكی سیاسەتی ئاستی باڵایە لە عێراق و لە پاییزی هەموو ساڵێکدا بە بەشداریکردنی لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی، نێودەوڵەتییەکان، سەرکردەی بیروڕا و بڕیاردەرەکان لەسەر ئەو پرسە سەرەکیانەی کە گفتوگۆی بنیاتنەرانەیە سەبارەت بە کۆمەڵێک بابەتی گشتگیر کە پەیوەندییان بە ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە بەڕێوە دەچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment