مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست کۆدەبنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: دنیا ئەحمەد

چەکدارانی دیمەشق دوێنێ شەو دووبارە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی گەرەکە کوردییەکانی حەلەب، بووە هۆی شەڕ و پێکدادانێکی قورس، لەدوای چەند کاتژمێرێک لە نێوان هەسەدە و حکومەتی دیمەشق ئاگربەست ڕاگەیێندرا، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی کۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێندت) بڵاویکردەوە، لەدوای شەڕ و پێکدادانی شەوی ڕابردووی نێوان چەکدارانی دیمەشق و هێزەکانی ئاسایشی گەرەکە کوردییەکانی حەلەب کەتیایدا بەرامبەر خۆپیشاندانان هێزەکانی دیمەشق گازی فرمێسکرێژییان بەکارهێنا لەبەرامبەردا هێزەکانی گشتی سووریا دیموکرات بە سەختی وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە، لەئەنجامی ئەو شەڕە چەند قوربانییەکی لێکەوتەوە، هەروەها هەر زوو کەناڵی ئەلئیخبارییەی سووریا ڕایگەیاند، کە لایەنەکان دەستیان بە دانوستاندن کردووە و گەیشتوونەتە ڕێکەوتن و ئاگربەستیش ڕاگەیێندرا بەر لەوەی دۆخی گشتی سووریا تێکبچێت.

لەلایەکی دیکە، نورەدین بابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئاماری قوربانیانی شەڕەکەی دوێنێ شەوی ڕاگەیاند و گوتی، لەئەنجامی هێرشی هێزەکانی سووریا نزیکەی (25) هاووڵاتی مەدەنی برینداربوون و ڕۆژنامەنوسێکیش بە سووکی بریندار بوو. هەروەها پارێزگای حەلەب سەبارەت بە ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانەکان گوتی، "لە (7)ـی تشرینی یەکەمەوە سەرجەم پەروەردە و چالاکییە گشتییەکان ڕادەگیرێت."

هاوکات، دوێنێ تۆم باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا لە ڕۆژئاوای سووریا دوێنی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی سووریا دیموکرات کۆبووەوە، سەرچاوەیەک لە سووریا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ هەریەک لە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و مەزڵوو عەبدی بە نێوەندگیری تۆم باراک کۆدەبنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین