لێکەوتەکانی جەنگی دوو ساڵەی نێوان حەماس و ئیسرائیل لەسەر غەززە
نوچەنێت
ئا: سنوور یاسین
ئەمڕۆ دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی (1,200) هاووڵاتی و بەدیلگرتنی زیاتر لە (250) هاووڵاتی ئیسرائیلی، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی تەندروستی غەززە دەڵێت، "زیاتر لە (67) هەزار هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە". لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا چەندین وڵاتی جیاوازی وەک بەریتانیا بە فەرمی دانیان نا بە دەوڵەتی فەڵەستین.
ڕۆژی سێشەممە (2025/10/7) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، سەڕەرای ئەوەی دانووستاندنەکانی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامە، ئیسرائیل یادی هێرشەکەی (7)ی تشرینی یەکەمی دوو ساڵ لەمەوبەر دەکاتەوە و هاوکات سەرۆکی وڵاتانی جیاواز هەوڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
لە لایەکی ترەوە ڕۆژی (2025/10/7) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویکردەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، "پێویستە لە داهاتوودا غەززە لە ژێر کۆنتڕۆڵی فەڵەستینییەکاندا بمێنێتەوە و داهاتووی غەززە و هاووڵاتییانی ئەم کەرتە دەبێت لەلایەن فەلەستینییەکانەوە دیاری بکرێت".
ئامارە جیاوازەکان
تەنیا ڕۆژێک دوای هێڕشەکەی حەماس و لە (8)ی تشرینی یەکەمی (2023)، حکومەتی ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر غەززە دەستپێکرد و دوو ساڵی ڕابردوو دانیشتووانی فەڵەستین و غەززە بە تایبەتی بە دۆخی وێرانکەر و سەخت تێپەڕ بوون. بە گوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، "نزیکەی (67) هەزار هاووڵاتی گیانلەدەستداوە، لەم ژمارەیەش نزیکەی (80٪) یان هاووڵاتییانی سڤیل بوون و لەم ژمارەیەش (20) هەزار هاووڵاتی لە قوربانییەکان منداڵ بوون و ئاشکرایە هەزاران هاووڵاتی تریش تاوەکو ئێستا لەژێر باڵەخانە و شوێنە ڕووخاوەکاندا گیریان خواردووە
هەر بەهۆی لێکەوتەکانی جەنگەکەوە چەندین باڵەخانە، ماڵ، دامەزراوە و نەخۆشخانە زیانی وێران بوون، (121) نەخۆشخانە و نۆڕینگە زیانیان پێگەیشتووە. (1,722) کارمەندی تەندروستی و ڕێکخراوە هاوکارییەکان کوژراون. (459) هاووڵاتی و کە لە نێویاندا (154) منداڵ هەن بەهۆی برسییەتییەوە گیانیانلەدەستداوە. زیاتر لە (19) هەزار هاووڵاتی کە ئامانجیان بەدەستهێنانی خواردن بوو بریندار بوون. (%92)ی قوتابخانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. زیاتر لە (10,800) فەڵەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان. هاوکات (300) ڕۆژنامەنووس و میدیاکار کوژراون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment