ئەردۆغان و پووتین ئاگربەستی غەززە تاوتوێ دەكەن تورکیە

نوچەنێت

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکدا بەبۆنەی یادی ڕۆژی لە دایکبوونی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا پرۆزبایی لێدەکات، هەردوولا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی هەردوو وڵات و دوایین پیشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیا، سەرۆکی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامدا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە ئەردۆغان لە پەیوەندیەکەدا، هەوڵەکانی تورکیای دووپات کردۆتەوە بۆ بەدەستهێنانی ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی هاوکاریییە مڕۆیەکان بۆ ناوچەکە، هەروەها تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهانیان کرد.

ئەردۆغان هەر لەو پەیوەندییەدا، ئامادەیی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی دووپات کردەوە و ڕایگەیاندووە، پێویستە هەوڵە دیپلۆماسییەکان زیاتر پەرەی پێبدرێت بۆ ئەوەی بتوانین کۆتایی بە جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا بهێنین و بگەین بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە.

هەروەها لە کۆتایی پەیوەندیەکەدا سەرۆکی تورکیا بەبۆنەی یادی ڕۆژی لە  دایکبوونی سەرۆکی ڕووسیا پیرۆزبایی لێکرد و هیوای تەمەن درێژی بۆ خواست.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین