ئەمەریكا بەرپرسێكی باڵای قاعیدە لە سووریا دەكاتە ئامانج عێراق ناوچەکە و جیهان
فەرماندەی هێزەكانی ناوەندیی ئەمەریكا (سەنتكۆم) ئاشكرای دەكات لە دووی ترشینی یەكەم بەرپرسێكی باڵای قاعیدەیان لە سووریا كردە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/10/8) تەلەفیزیۆنی سووری بڵاوی كردەوە، فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا رایگەیاند، هێزەكانمان محەمەد عەبدولوەهاب ئەحمەد، ئەندامی باڵای قاعیدەمان كردۆتە ئامانج، لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، ئەو هێرشە لە دووی تشرینی یەكەمی (2025) لە سووریا ئەنجام دراوە.

براد كۆپەر، فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمەریكا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە هێزەكانی وڵاتەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەمێنێنەوە، بەگوتەی ئەو فەرماندەیە ئامانج لە مانەوەی ئەو هێزانە بۆ رێگری شكستپێهێنانی پیلانەكان و ئامادەكاری هێرشەكانی گرووپە تیرۆرستییانەكە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگری لە نیشتیمان و سەرباز و هاوپەیمان و هاوبەشەكانمان لەم ناوچەیە.

محەمەد عەبدولوەها بە یەكێك لە سەركردە دیارەكانی گرووپی ئەنساری ئیسلام دادەندرێت، كە گرووپێكی تووندڕەو بوون چالاكییەكانیان لە باكووری سووریابوو لە رووی فیكریی و رێكخستنەوە سەر بە قاعیدەن.

ئەو رێكخراوە لە (2014) لە سووریا دامەزراوە و بە شێوەیەكی سەرەكی چالاكییەكانی لە ناوچەی ئیدلیب و حەما بوو، لە (2018) چوونە پاڵ ژووی چالاكییەكانی (حرّض المؤمنين)، ریشەی ئەو رێكخراوە دەگەڕێتەوە بۆ رێكخراوێكی سەلەفی جیهادی كە لە (2001) لە عێراق دامەزراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین