شارەزایانی ئابووریی داوا لە بارزگانان و خەڵك دەكەن بوەستن لە مامەڵەكردن بە زێڕ کوردستان- عێراق

نوچەنێت: چرا یاسین

بانکێکی جیهانی پێشبینی خۆی بۆ نرخی زێڕ لە مانگی (12)ـی ساڵی داهاتوودا بڵاوکردەوە و پسپۆڕێکی بازاڕە داراییەکانیش ئاماژە چەند رووداوێك دەکات، کە پێشبینی دەكات کاریگەرییان لەسەر نرخی زێڕ هەبێت، هۆشداریش دەدات بە بازرگانان و دەڵێت، "بە هیچ شێوەیەک مامەڵە نەکەن".

ڕۆژی سێشەمە (7/تشرینی یەکەم/2025) بانکی گۆڵدمەن ساکس پێشبینی خۆی بۆ نرخی زێڕ بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەگەر نرخی زێڕ نەتوانێت ئاستی 3955 دۆلار بەدەست بهێنێتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە دادەبەزێت بۆ ئاستی 3939 دۆلار و پاشان بۆ ئاستی 3923 دۆلار وە لە هەر هەلومەرجێکدا نرخی زێڕ ئاستی 3955ـی دەرباز کردەوە و توانی بەرگری لە ئاستی 3985 دۆلار بکات، بە ئەگەری زۆرەوە سەرەتا دەگاتە 3988 دۆلار و پاشانیش 4000 دۆلار تێدەپەڕێنێت، دواتریش دەگاتە 4014 دۆلار.

هاوكات د. محەممەد ئەمین، پسپۆڕی بازاڕە داراییەکان، پێشبینی دەکات وەڵامەکەی حەماس بۆ ئاگربەست "قبووڵکردنێکی قبووڵنەکردن" بێت، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر ناجێگیریی بازاڕەکان دروست بکات. 

ئەم شارەزایە دەشڵێت، باشتر وایە پلانمان هەبێت بۆ بەرزبوونەوە یان دابەزینی بازاڕ بۆ ئەوەی لە هەردوو حاڵەتدا ئێمە بتوانین ئەو شتەی کە لە بیرمانە جێبەجێ بکەین، هاوکات هۆشداریشی دایە بازرگانان لەبارەی مامەڵەکردن لە کاتی کرانەوە و داخستنی کاتەکانی بازاڕە داراییەکان و دەڵێت، بە "هیچ شێوەیەک لە کاتی کرانەوەی بازاڕەکانی ژاپۆن (ئاسیا) مامەڵە نەکەن"، چونکە بەهۆی نەبوونی کڕیار و فرۆشیارێکی زۆرەوە، بازاڕەکە بە ئاراستەیەک دەڕوات کە زۆرترین زیان بە بازرگانان دەگەیەنێت.

لە رۆژی چوارشەممەی ڕابردووە حکومەتی ئەمریکا داخراوە، داخرانەکە بەهای پێنوێنی دۆلاری ئەمریکی دابەزاند بۆ کەمتر لە 98 و ئەوەش نرخی زێڕی بەرزکردەوە. بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و حەکیم جێفریس، سەرۆکی کەمینە دیموکرات لە کۆنگریس، قسەکانیان نەرمی پێوە دیارە و گوتوویانە ئامادەن بۆ کردنەوەی حکومەت سازش بکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین