هۆڵەندا و رۆمانیا پێشوازی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا دەکەن
نوچەنێت: دنیا ئەحمەد
ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی تشرینی یەکەم/2025) ئادریان ئایسڵستین، کۆنسووڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕووداو سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بێگومان ئەوە شتێکی ئەرێنییە. هەمیشە هەبوونی رێککەوتن ئەرێنییە، بۆیە ئێمە زۆر دڵخۆشین بەوە.
کونسوڵی گشتی هۆڵەندا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دەستپێکردنی بانگەشەکانی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکان هەمیشە باشترین ساتی دیموکراسین. پێویستە هاووڵاتیان بەشدارییەکی کارا لە پرۆسەکەدا بکەن و کە دەنگ بدەن و دڵنیابنەوە لەوەی ویستی گەل جێبەجێ دەکرێت.
لەلایەكی ترەوە ئۆکتاڤیان، باڵیۆزی رۆمانیا لە عێراق سەبارەت ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بە هەنگاوێکی گرینگ ناو برد، لە چاوپێکدوتنێکدا لەگەڵ ئەو کەناڵە رایگەیاند، دەرفەتێکە بۆ عێراق تاوەکو هەناردەی نەوتی بۆ ئەورووپا زیاد بکات.
باڵیۆزی رۆمانیا سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری نەوت دەڵێت، پێم وایە ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگە کە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە و گوتیشی، پێموایە ئەم رێککەوتنە پێشوازییەکی زۆری لێدەکرێ، چونکە گەڕانەوەیە بۆ ئاساییبوونەوە، لە هەموو عێراقدا.
باڵیۆزی رۆمانیا لە درێژەی قسەکانیدا پێشوازی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژادنەکانی عێراق دەکات و هیوای خواست هەڵبژاردنی عێراق لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێ و گوتیشی، چاومان لەوەیە کار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتی نوێ و پەرلەمانی نوێ بکەین.
ڕۆژی (25-9-2025) محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق واژۆكردنی ڕێككەوتنی سیقۆڵی لە نێوان حكوومەتی هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بۆ بازاڕەكانی جیهان ڕاگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment