سەرۆکی دەزگای میت بەشداری لە دانوستاندنەکانی ئاگربەستی غەززە دەکات تورکیە

نوچەنێت

دانوستاندنەکانی شاندی ئیسرائیل و حەماس بەمەبەستی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و گۆرینەوەی دیلەکان و گەیاندنی هاوکارییە مڕۆییەکان ئەمڕۆ لە میسیر بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکان ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) بەشداری لە دانوستاندنەکان دەکات.

ئەمرۆ چوارشەممە (هەشتی تشرینی یەکەم/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ئاگربەستی غەززە لە شاری شەرم شێخی میسر لەنێوان شاندنی دانوستانکاری حەماس و ئیسرائیل و بەنێوەندگیری بەرپرسانی ئەمەریکا و میسر و قەتەر و تورکیا بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، سەرۆکی میت دوێنێ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی بەشداربوو کۆبووەتەوە و ئەمڕۆش وەک نێوەندگیر بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.

چاوەروان دەکرێت لە دانوستاندنەکانی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی، ڕادەستکردنەوەی دیلەکانی ئیسرائیل لەلایەن حەماس و گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوچەکە بکرێت.

جێگەی باسە، تورکیا ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ڕازیکردنی حەماس بۆ دانوستاندن هەبووە، هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا ستایشی ئەردۆغان دەکات و لە لیدوانێکیدا گوتی، ئەردۆغان سەرکردەکی بەهێز و باشە و هەوڵێکی باشی هەبوو لە ڕاگرتنی جەنگ لە کەرتی غەززە، هەروەها حەماسیش رێزێکی زۆری دەگرن، سوپاسی هەریەک لە قەتەر، ئیمارات، سعودیە و تورکیا دەکەین بۆ پشتیوانییەکانیان لە ئێمە و پێموایە دەگەینە ڕێککەوتن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەو بابەتە ڕایگەیاند، "هەم لە کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ترەمپ و هەم لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەش دوامان کرد چۆن دەتوانین بگەین بە چارەسەرێک بۆ وەستانەنی شەڕ لە غەززە، ترەمپ بەشێوەی شەخسی داوای لێکرم حەماس رزیبکەین و ئێمەش لەگەڵ ئەوان پەیوەندیمان کرد سەبارەت بەو بابەتە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین