پەیەدە داوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان لە حكومەتی سووریا دەكات
نوچەنێت: ژیوار سەلكە
ئەمرۆ چوارشەمە (هەشتی تشرینی یەکەمی 2025) ساڵح موسلیم ئەندامی کۆنسەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراسی (پەیەدە) لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا باسی لە دۆخی سوریا و رێککەوتنی نێوان هەردوو ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی دیمەشق کرد و دواین پێشهاتە و ئاڵۆزییەکانی گەرەکە کوردنشینەکانی حەلەبی کرد.
لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی (10) ئازارەوە هاوسەرۆک ئەوەی خستە روو ئەو هێزانەی باڵادەستن و گرێدراوی تورکیان نایانەوێت ئەم رێککەوتنە جێبەجێ بکرێت و گروپە چەکدارییەکان خواستی ئەوەیان هەیە رێگەی ئاژاوە و شەر بەکاربهێنن بۆ تێکدانی هەوڵەکانی تۆم باراک ، ئەو هێزانە تا ئێستاش لە شوێنی خۆیان ماونەوتەوە و پاشەکشەیان نەکردووە.
بە پێێ ئەو دانوساندن و گفتۆگایانەی کە کراوە ووتی" گفتوگۆى دیمەشق و شاندى ئیدارەى خۆسەرى بەباشى بەڕێوەچووە، ئەمریکاو هاوپەیمانان چاودێرى ڕێککەوتنەکە دەکەن، خۆسەر پابەندى رێککەوتنى 10ى ئازاربوە، بەڵام لایەنى بەرانبەر نایەوێت جێبەجێبکرێت."
ساڵح موسلیم لە بەشێکی قسەکانی گووتی، "پرسى حەلەب و ئاڵۆزییەکانى ئەشرەفیە و شێخ مەقسود نوێ نییە و ڕیشەیەکى کۆن و قوڵى هەیە، پاش ڕێککەوتنەکەى یەکى نیسان هەسەدە لەو دوو گەڕەکە چوەتە دەرەوەى شارەکە."
جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە ە حکومەتی سووریا فشارەکانی بۆ سەر گەرەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە زیاتر کردووە، دووری نێوان هێزەکانی هەدەسە لە حەلەبەوە کە نزیکەی 50 کیلۆمەترە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە پرسی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و ئاسایشى و هێزى ناوخۆ هەبووە.
ساڵح موسیلم ئەوەشی باسکرد ئەوان وەک پەیەدە هیج پلان و پرۆژەیەکیان نیە بۆ بنیاتنانی قەوارەیەکی هەرێمی جیا لە رۆژائاوای کوردستان ئەحمە شەرع ناچارە قبوڵی سوریاییەکی لامەرزکەزی بکات.
ئەمە لە کاتێکدا دوێنی ( حەوتی تشرینی یەکەمی 2025 ) لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان مەزڵوم عەبدی ئەحمەد شەرع لەلایەن هەسەدەوە داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی کرا کە هاوشیوەی کوردستانی باشورر بێت لە چوارچیوەی عێراقی فیدرال.کەناڵی سکای نیوز ئەوەی پشتراستکردەوە کە لەلایەن مەزڵوم عەبدیەوە داواکاری سەرۆکی کاتی سورییا رەتکراوەتەوە کە داوای کردووە هێزەکانی هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سوریا بکرێت بەڵام ئاماژەی بەوەداوە " دەكرێت هەسەدە بەشێك بێت لەسوپای سوریا بەڵام بێ تێكەڵاو كردن”.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment