حەماس و ئیسرائیل جگە لە دیلەكان داوای تەرمیش لە یەكتر دەكەنەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: چرا یاسین

دوا بە دوای ئەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل و حەماس گفتوگۆی ناڕاستەوخۆیان لە میسر دەستپێکرد بۆ گۆڕینەوەی دیلەكان و لەبارەیەوە حەماس ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئیسرائیل بە مەبەستی ڕایگەیاندنی ئاگربەست بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (هەشتی تشرینی یەکەم/2025)  حەماس ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل، بە نێوەدنگیری ئەمەریکا  و میسر و قەتەر بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناوبژیوانان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ لابردنی هەر ئاستەنگێک لەبەردەم جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەدا و ڕۆحی گەشبینی بەهەمووانەوە دیارە.

لەبارەی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل حەماس ڕایگەیاندووە، دانوستانەکان لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی کۆتایی هاتنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بووە. هاوکات ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش ئاشکرای کردووە "حەماس داوای تەرمی یەحیا سینوار و محەمەد سینواری برای دەکات لە دانوستانەکاندا".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا حەماس ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ لیستی ئەو بەندکراوانەی کە بڕیارە ئازاد بکرێن ئاڵوگۆڕ کردوە لەگەڵ ئیسرائیلدا.

دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی (1,200) هاووڵاتی و بەدیلگرتنی زیاتر لە (250) هاووڵاتی ئیسرائیلی، لە بەرامبەریشدا وەزارەتی تەندروستی غەززە دەڵێت، "زیاتر لە (67) هەزار هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین