کچە پاریزەرێک کوژرا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

دەستڕێژی گولە لە کچێکی پارێزەر دەکرێت، لە هەمان شوێنی ڕووداوەکە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی گیان لە دەست دەدات.

ڕۆژی (هەشتی/ئەیلول/2025) کچە پاریزەرێکی گەنج لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی لە شاری کوت، بە دەستڕێژی گولە دەکوژرێت.

ئەم کچە خەڵکی (کوت) ی سەر بە پارێزگای (واست)ە، لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی خۆی بووە، کە چەند چەکدارێکی دەمامکدار تەقەیان لێکردووەو کوشتوویانە، بە پێی قسەی پۆلیسی شارەکە حەوت گولە بە جەستەیە بووە.

بە پێی زانیارییەکان، کچەکە ناوی هەمسە جاسم، خەڵکی (کوت) پیشەی پاریزەربووە. تا ئێستا نە هۆکاری کوشتنی و نە تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین