خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بەخشرایە نووسەرێکی هەنگاری کولتوور

نوچەنێت

خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب بۆ ساڵی (2025) لە بەرامبەر کارە سەرنجراکێشەکان و گۆڕینی ترس و کارەسات بە هونەر و ئەدەب بەخشرایە نووسەرێکی هەنگاری.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/10/9) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، لازلۆ کرازناهۆکاری، نووسەری هەنگاری خەڵاتی نۆبڵی ساڵی (2025)ی پێبەخشرا، ئەو نووسەرە هەنگارییە پێنج ڕۆمانی نووسیوە و پێشتر چەندین خەڵاتی تری ئەدەبی وەرگرتووە لە ساڵانی (2013) و (2015).

کرازناهۆرکای لە (1954) لەدایک بووە، لە (1985) کتێبی ساتانتانگۆ بڵاوکردەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، ساڵی (1994) کتێبەکە کرا بە فیلم، وەریگرت بۆ فیلم. ئەم نووسەرە چەندین کتێبی تریشی هەیە بۆ نموونە کتێبی جەنگ و جەنگ (1999).

دووەمین جارە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب پێشکەش بە نووسەرانی هەنگاری دەکرێت، یەکەم جار ئیمری کێرتێزی، نووسەری هەنگاری لە (2002) خەڵاتەکەی پێبەخشرا.

خەڵاتەکانی نۆبڵ لە بوارەکانی کیمیا، ئەدەب، فیزیا، زانستی پزیشکی و ئاشتی ساڵانە دەبەخشرێن، بۆ یەکەمین جار لە (1901) پێشکەش کران کە ساڵیادی پێنجەمی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ بوو، خەڵاتەکە پێکدێت لە مەدالیایەکی ئاڵتونی، بڕوانەمەیەک بڕە داراییەکی دیاریکراو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین