دەم پارتی ڕەخنە لە بڕیارێكی حكومەتی تورکیا دەگرێت تورکیە

نوچەنێت: چرا یاسین

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان، ڕەخنە لە ڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە لایەن  وەزارەتی دادگای توركیاوە دەگرێت، سەبارەت بە ئازاد نەكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش و حكومەتی ئەنقەرە بەدەستی دەستی كردن و خۆدزینەوە تۆمەتبار دەکات.

ماڵپەڕی (جمهوریەت) ڕۆژی چوارشەممە (هەشتی تشرینی یەکەم/2025) بڵاویكردەوە، تورکیا بە فەرمی داوای لە دادگای پێداچوونەوەی مافی مرۆڤی ئەوروپا کرد، پێداچوونەوە بە بڕیاری دۆسیەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە بکاتەوە. ئەمەش وایکرد (دەم پارتی) ڕەخنە لە ڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بگرێت و حكومەتی ئەنقەرەی "تۆمەتبار كرد بەدەستی دەستی كردن و خۆدزینەوە".

یولای هەتیمئۆغڵولەری، هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕەخنە لە بڕیارەکەی حکوومەتی تورکیا گرت و ڕایگەیاند، "ڕەتکردنەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ بەواتای پەیرەوکردنی نایاسای و زیان گەیاندن بە ئاشتی و دادپەروەری و دیموکراسی دێت"، ماوەی نۆساڵە هاورێیانمان بە نایاسای و بە پیلانێکی سیاسی دەستگیرکراون و ئێمە و ملیۆنان کەس بەو ناداپەروەرییە نارازین."

هاوکات گوڵستان کلچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی توركیا، لەكاتی ناڕەزایی دەربڕین لەبەردەم بارەگای وەزارەتی دادگای توركیا لەئەنقەرە گووتی، "ئێمە لەبەردەم  هەڵسوكەوتێكداین کە وڵاتی کردووە بە زیندانێکی کراوە، بەجۆرێك هەموو شتێک بەناوی یاساوە لەباردەبرێت، ئەوەش كە لەپشت ئەم كارانەوەیە  وەزیری داد و حکومەتی ئاکەپەن ".

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تا ئێستا سێ جار بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشی داوە، لە (9ی تەمموزی 2025)، بڕیارێکی مێژوویی و یەکلاکەرەوەی دەرکرد و بڕیاریدا دەستبەسەرکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش كارێكی نایاساییە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی کرد و 8ی ئەم مانگەی وەك دوا وادە دەستنیشانكرد بۆ ئەوەی ئەنقەرە ئازادی بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین