ساڵی ڕابردوو نۆ ژن لە ئێران لە سێدارە دران ئێران

نوچه‌نێت

بە پێێ ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ساڵی ڕابردوو نۆ ژن لە ئێران لە سێدارە دراون.

ڕۆژی چوارشەممە چواری ئایاری ٢٠٢١، هەواڵنێریی "کوردپا" بڵاوی کردەوە، بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، نۆ ژن لە ئێران لەسێدارە دراون.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لانیکەم هه‌شت کەسیان بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و ئەو حوکمە لە زیندانەکانی ئێران، جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، حکومەت تەنیا لەسێدارەدانی پێنج کەسیانی بە فەرمی ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها باسی لەوە کردووە کە یەکێک لەو ژنانە خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان بووە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین