ناتانیاهۆ:بەردەوام دەبین لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان و فراوانکردنی ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانمان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: هێلان مزەفەر

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێكدا سوپاسی سەربازانی وڵاتەكەی كرد، کە بە هۆی ئازایەتی و قوربانیدانی ئەوانەوە گەیشتوونەتە ئاگربەست لەگەڵ حەماس دەشڵێت، بەردەوام دەبین لە گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانمان و فراوانکردنی ئاشتی لەگەڵ دراوسێکانمان.

ڕۆژی پێنجشەممە (نۆی تشرینی یەكەم/2025) بینیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕایگەیاند، ئەمرۆ رۆژێکی مەزنە بۆ ئیسرائیل و لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا داوای کابینەی حکومەت دەکات بۆ پەسەند کردنی ڕێککەوتنەکە و گێرانەوەی سەرجەم بارمتەکان بۆ ماڵەوە، هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، پەسەند کردنی قۆناغی یەکەمی پیلانەکە، هەموو بارمتەکانمان دەگەرێندرێنەوە بۆ مالەوە، ئەمە سەرکەوتنێکی دیبلۆماسی و نیشتیمانی و ئەخلاقیە بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل.

هاوكات لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ناتانیاهۆ لەگەڵ دۆنالد ترەمپ، بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕێککەوتننامەی ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گووتی، بەهۆی ئیڕادەی چەسپاو و کردەوە سەربازییە بەهێز و هەوڵە گەورەکانی دۆست و هاوپەیمانی گەورەمان و سەرۆک ترەمپ، گەیشتوینەتە ئەم خاڵە وەچەرخانە یەکلاکەرەوەیە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی ترەمپی کرد بۆ سەرکرادیەتی و هاوبەشییەکەی و پابەندبوونی چەستپاوی بە سەلامەتی ئیسرائیل و ئازادی بارمتەکان، هەروەها ناتانیاهۆ بانگهێشی ترەمپی کرد بۆ سەردانیکردنی ئیسرائیل و پێشکەشکردنی وتارێک لە کێنستنی ئیسرائیل.

وا بڕیارە ئەمڕ قۆناغی یەكەمی ئاگرابەستی حەماس و ئیسرائیل بكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە، بە پێی ڕێككەوتنەكە ژمارەیەك دیل لە هەردوولا ئازاد دەكرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین