پڕۆژە تەواونەكراوەكان ئاستەنگ بۆ حكومەتەكەی سوودانی دروست دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت: هیوا جاسم

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەییێنێت لەسەردەمی محەمەد شیاع سوودانی (300) پڕۆژە تەواو نەكراون، ئەمەش بە ئاستەنگی بەردەم حكومەتی عێراق ناودەبات، دەشڵێت، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، "پڕۆژەی ئاوی زەهوری ناوەندیی کردەوە، پڕۆژەكە لە (2012)ـەوە" ڕاگیرا بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆی تشرینی یەكەم/2025) نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پڕۆژەی ئاوی زەهوری ناوەندیی کردەوە، لە ڕێوڕەسمەكەدا لە وتەیەكدا ڕایگەیاند، "پڕۆژە وەستاوەکان بە یەکێک لە گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم حکومەت دادەنرێن، چونکە ژمارەیان لە دو هەزار و 300 پڕۆژەی وەستاو یان تەواونەکراو تێپەڕی کردووە، و بە هەوڵی کارمەندانی وەزارەتەکان و پارێزگاکان، ڕێژەیەکی زۆریان تەواو کراوە و گەیشتووەتە ئەنجام".

سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە، "پابەندبوونی حکومەت بە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەپێی بینین و پلانێکی وردبین کە پێشینە دەدات بە پڕۆژە گرنگەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی گونجاوەوە هەیە".

سودانی ئەوەشی خستەڕوو، "لە ماوەی کارکردنی حکومەتەکەماندا، نزیکەی (21) پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە لەسەر ئاستی بەغدا و پارێزگاکان تەواو کراوە، و (40) پڕۆژەش لە قۆناغی تەواوبوندان"، هەروەك دووپاتی كردەوە، كە کارکردن لە ئێستادا بەردەوامە بۆ تەواوکردنی پڕۆژە وەستاوەکان دوای دۆزینەوەی چارەسەر، جگە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ.

ئاماژەی بەوەشدا کە، "ڕێژەی داپۆشینی پڕۆژەکانی وێستگەکانی چارەسەری ئاوی پیس لە (22%) بۆ (40%) زیاد بوە، و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئاوی پیس و تۆڕەکانی باران بگاتە (70%)".

پڕۆژەی زەهوری ئاویی، لە ساڵی 2012ەوە كاركردن تیایدا وەستاوە و، بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگ و پێشنییەكان دادەنرێت بۆ دابینکردنی ئاوی پاك و شیاو بۆ خواردنەوە، بەپێی نوێترین پێوەرە جیهانییەكان جێبەجێ کراوە و وێستگەی چارەسەر و بەرزکردنەوە و بەهێزکردنی تێدایە، جگە لە (10) حەوز و 40 فیلتەر".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین