براندێکی ماکیاژ، بەرهەمێک بە ناوی کوردستان دەخاتە بازاڕ هەواڵ

چرا یاسین

(لێزان دزەیی بیوتی) بە خستنەبازاڕی کۆلێکشنی ئاڵتونی کوردستان، بووەتە بازاڕی کۆلێکشنی ئاڵتونی کوردستایەکەم براندی کوردی لە مێژوودا کە ناوی کوردستان و پێشمەرگە، لە  پارچە ناسراوەکانیدا هەڵبگرێت، هاوشان لەگەڵ براندە پێشەنگەکانی ماکیاژ لە جیهاندا بوەستێتەوە.

ڕۆژی شەممە (11/ تشرینی یەکەم/ 2025) لێزان دزەیی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچە نێتی ڕاگەیاند، (لێزان دزەیی بیوتی) لە ڕێگەی نوێترین دروستکراوەکانییەوە، بە ناوی پالێتی پێشمەرگە و پالێتی ئاڵای کورد  ڕێز لە کوردستان و بەرگریکارە ئازاکانی دەگرێت

"پالێتەکان زیاترن لە ماکیاژ، هێمای شەرەف و بوێری و یەکڕیزین، هەڵگری ڕۆحی گەلی کوردن لە ڕێگەی هونەر و تەکنەلۆژیاوە". 

هەر لە لێدوانەکەدا لێزان دزەیی ئاماژەی بەوە کرد، ئەمە تەنها سەرکەوتنێک نییە بۆ جوانی و مۆدە، بەڵکو "ساتێکی مێژووییە، بۆ یەکەمجار پارچە ماکیاژەکان کە بە شانازییەوە ناوی کوردییان لەسەرە و دەبنە مانشێتی ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکان و جیهانیش سەرنجیان دەدات.

لێزان دزەیی لە دایکبووی ساڵی 1988ی شاری هەولێرە، بۆ ماوەی 16 لە وڵاتی هۆڵەندا ژیاوە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە بوارى بەڕێوەبردن و بازرگانی لە زانکۆی UKH لە ھەولێر.

لە ماوەی ڕابردووش لە پڕۆژەیەکدا ڕۆبۆتێکی بە ناوی (Lizan soulbot)دروستکرد. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین