چەند هونەرمەندێکی بەناوبانگی تورکیا بە تاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران بابەتی گشتی

نوچەنێت: دنیا ئەحمەد

ژمارەیەک لە هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا بەهۆی گومانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ دەستگیرکران، لەدوای وەرگرتنی نموونەی خوێن و قژیان لەلایەن پزیشکی دادوەری ئازادکران، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لەنێو کۆمەڵگەی تورکیا بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەمڕۆ شەممە (11/10/2025) ماڵپەڕی (دیجیتاڵ گاست) بڵاویکردەوە، بەهۆی گومانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر یان هاندان و بازرگانیکردن بەو ماددەیە ژمارەیەک هونەرمەندی تورکیا لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەستەنبۆڵ و جەندەرمە دەستگیرکران، لەدوای لێکۆلینەوەیان هەندێکیان ئازاد کران لەنێو ئەو هونەرمەندانەدا بەناوبانگترینان هادیسە و ئیرەم دێریچی و دیلان پۆلات و هاوسەرەکەیەی و کانی یڵدرم، کوبیلای ئاکا، دەمێد ئێڤکار، ئۆزگە ئۆزپیرینجی و ژمارەیەکی زۆری دیکە لە هونەرمەندانی تێدا بوو.

دەستگیرکردنی ئەو هونەرمەندانە کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆی هێنا لەنێو کۆمەڵگەی تورکیا، لەوبارەیەوە هادیسە یەکێکە لە بەناوبانگترین هونەرمەندی پۆپ لە تورکیا دوای ئازادکردنی گوتی، "کاتژمێر (6:30) خوولەک بەترسەوە لەخەو هەڵسام، دەگارگاکەمیان وەک شێتان لێیدەدا و گوتیان جەندەرما هاتووە، ئەو ڕستەیە بۆ من زۆر ترسناک بوو، من تاوەکو ئێستا جگەرەشم نەکێشاوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی من پاک و بێگەردم ئەمە زۆر کاریگەری لێکردم." 

هاوکات هونەرمەند ئیرەم دێریچی سەبارەت بەو تۆمەتە دەڵێت، "ئەگەر پێویست بکات گەرەک بەگەرەک دەگەرێم و بەڵگەی بێتاوانیم بە هەموو کەس نیشان دەدەم. بەڕاستی من تاوەکو گەیشتمە ئەو ئاستە هەوڵی زۆرمم داوە تاوەکو هیچ کارێکی خراپ ئەنجام نەدەم ببێتە هۆی دڵ ڕەنجاندنی خێزانەکەم." 

جێگەی باسە، لەدوای ئازادکردنی ئەو هونەرمەندانە چاوەروانی دەرچوونی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری تورکیا دەکرێت، هەر جۆرە ماددەیەک لە پشکنینەکانیان دەربچێت ڕاستەوخۆ ئەو هونەرمەندانە لەلایەن دادگای تورکیاوە و پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین