شاندێكی بەرپرسانی باڵای تورکیا سەردانی سووریا دەکەن تورکیە

نوچەنێت

فشارەکانی تورکیا لەسەر هەسەدە زیاتر دەبێت بۆ یەکگرتنەوەیان لەگەڵ سوپای سووریا، ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا و سەرۆکی میت و وەزیری بەرگریی کۆبوونەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، "بڕیارە سبەی بەرپرسانی باڵای تورکیا لەگەڵ هاوتا سووریەکانیان کۆببنەوە."

ڕۆژی شەممە (11/10/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێكدا رایگەیاند، سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ئاسایشی تورکیا و سووریا و هاریکاری ئەمنی سبەی بەرپرسانی هەردوو وڵات کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای میت و یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا بەشدار دەبن و لەگەڵ هاوتا سووریەکانیان کۆدەبنەوە.

لەدوای شەڕ و پێکدادانەکانی چەند ڕۆژەی رابردوو شاندی هەسەدە و بەرپرسانی سووریا ئاگربەستیان لە گەڕەکە کوردییەکان ڕاگەیاند، هاوکات بەنێوەندگیری تۆم باراک نێردەی ئەمریکا لە سووریا مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە و تاوتوێی ڕێککەوتنی (10)ـی ئازاریان کرد.

مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ڕێورەسمێکی سەربازیدا بۆ هێزەکانی دژە تیرۆر بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەسەدە ڕایگەیاند، بەم نزیکانە لێژنەیەکی سەربازییمان سەردانی دیمەشق دەکات بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنییەتی یەکگرتنەوەی هەسەدە بە سوپای سووریا و چەند پرسێکی دیکە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین