قوباد تاڵەبانی: گەرەنتی بەردەوامی مووچە پەیوەستە بە یەکڕێزی کورد لە بەغدا
نوچەنێت: هێلان مزەفەر
ئەمرۆ شەممە (11/10/2025) لە لێدوانێکدا بۆ میدیا یەكێتی، قوباد تاڵەبانی ئاشكرای دەكات، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدراڵی لە بەغداد، سەبارەت بە گرەنتی دابەشکردنی مووچەکانی داهاتووی مووچەخۆرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغداد بۆ ئەوەی بیانوو بۆ نەناردنی مووچە نەمێنێت."
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە گرەنتی راستەقینە بۆ بەردەوامبوونی ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە، بەندە بە یەکدەنگی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغداد، هەروەها راشیگەیاند: "گرەنتی بەردەوام ناردنی مووچە لەلایەن بەغدادەوە کاتێک دەبێت، کە کورد لە بەغداد بەهێز بێت و بەشێک بێت لە بڕیاری سیاسی."
بەگوێرەی دوایین ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، وا بڕیارە هاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كاتی خۆیدا لە لایەن بەغداوە ڕەوان بكرێت و چیتر بەربەستی بۆ دروست نەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment