یەکێتیی ئەوروپا پلانێکی نوێ بۆ برەودان بە زیرەكی دەستكرد ڕادەگەیێنێت بابەتی گشتی

نوچەنێت

شەش وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا پلانیان هەیە شەش کارگەی دروستكردنى زیرەکی دەستکرد بکەنەوە و ئامادەن بە بەهای زیاتر لە (578) ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان بکەن.

ڕۆژی یەکشەممە (12/10/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، هەریەکە لە وڵاتانی چیک، لیتوانیا، هۆڵەندا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا و ئیسپانیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایانگەیاند, پێشوازی لە کارگەی جیاوازی زیرەکی دەستکرد دەکەن وەک دەستپێشخەری هاوبەشی کۆمپیوتەری ئەوروپا  (Euro HPC) ئامانج لە پرۆژەکە بەرزکردنەوەی تواناکانی ئەوروپا و خێراکردنی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردە لە کەرتە جیاوازەکاندا.

بڕیارە ئەم وڵاتانە تۆڕێکی پێکەوەیی زیرەکی دەستکرد دروست بکەن کە بۆ هاندانی داهێنان لە سەرانسەری ئەوروپا دیزاین کراوە بۆ فراوانکردنی زیاتری ژێرخانی زیرەکی دەستکرد و پێدەچێت ئەزموونی جیاواز لەخۆ بگرێت کە مەبەست لێی ئەوەیە وەک دامەزراوەیەکی پێشکەوتوو کار بکات بۆ پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی شێواز و بەرنامە داهێنەرەکانی زیرەکی دەستکرد و هاوکات دەبێتە پەرەپێدانی هاوکاری لە سەرانسەری ئەوروپا.

بە گوێرەی سەرچاوەکان کارگەکانی زیرەکی دەستکرد خزمەتگوزاری جۆراوجۆر لە سەرتاسەری وڵات پێشکەش بکەن و پشتیوانی تەواو بۆ کۆمپانیا تازە پێگەیشتووەکان پێشکەش بکەن لە ڕێگەی وەبەرهێنانێک کە زیاترە لە (578.6 ملیۆن دۆلار) لە یەکێتیی ئەوروپا.

بە گوێرەی پسپۆران و شارەزایان ئەم هەنگاوە ڕۆڵی یەکێتیی ئەوروپا لە زیرەکی دەستکرد بەهێز دەکات و دڵنیا کەرەوەیەک دەبێت بۆ ئەم وڵاتانە کە لە ڕێگەیەوە دەتواندرێت زیرەکی دەستکرد پەرە پێبدەن لە نێو سیستەمێکی دیجیتاڵی و تاقی بکەنەوە و پێوانەی بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین