بەشێكی دیكە لە شایستە داراییەكانی جووتیارانی كورد خەرج كرا کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی  حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەشێكی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خەرج كرا و دەڵێت، سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (15/10/2025) وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی   حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "بڕی (15) ملیار و (500) ملیۆن دینار وەک شایستەی گەنمی جوتیاران بۆساڵی 2025 خرایەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و بەپێی پارێزگاکان بەم جۆرەدابەش دەکرێت:

(6) ملیار دینار بۆ سلێمانی.

(5) ملیار دینار بۆ هەولێر.

(4) ملیار و (500) ملیۆن دینار بۆ دهۆک.

سەبارەت بە كاتی دابەشكردنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاشكرای دەكات، "سبەی لە هەولێردەست بەدابەشکردن دەکرێت و هەفتەی داهاتوش لە سلێمانی و دهۆک دەست پێدەکات."

دەشڵێت، "بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بۆ ئەو جووتیارانەی لە یەک تەن هەتا پەنجا تەنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان تەسلیم کردوە وەریدەگرن."

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان و عێراق، ساڵانە ئەو گەنمەی لەلایەن جووتیارانی كوردەوە ڕادەستی سایلۆكانی حكومەتی عێراق، بە چەند  گوژمەیەك شایستە داراییەكانیان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین