وەزیری بەرگریی تورکیا: سوپای تورکیا ئامادەیە بەشداریی دامەزرانی سوپایەك لە غەززە بکات
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (202510/16) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی وەزیرانی بەرگریی ئەندامانی ناتۆ کرد. یەشار گولەر سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، باسمان لە خۆپاراستن و هەڵوێستی بەرگری ناتۆ لە وڵاتانی ئەندام و پاڵپشتی و هاوکاریمان بۆ ئۆکراینا کرد.
وەزیری بەرگریی تورکیا پشتیوانییەکانی خۆیان لە کۆبوونەوەکە بۆ غەززە دووپاتکردەوە و گوتی، "هێزی چەکداری تورکیا ئامادەیە بەشداری لە هێزی ئەرکی فرەنەتەوەی بکات کە بڕیارە لەم نزیکانە لە غەززە دابمەزرێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە گەیاندنی هاوکارییە مڕۆییەکان بۆخەڵکی غەززە و پشتگیری لە هەموو هەوڵە دیپلۆماسیەکان دەکەین بۆ پاراستنی ئاگربەستی ئاشتی لە غەززە. "
گولەر سەبارەت بە ئەندامبوونیان لە هاوپەیمانی ناتۆ دەڵێت، تورکیا یەکێکە لە پێنج وڵاتی سەرەکی لە ناتۆ کە هێزەکانمان زیاتر لە (70) ساڵە هاوشانی ئەندامان بەشداری لە ئەرکەکانی هاوپەیمانییەکەمان دەکات."
جێگەی ئاماژە پێدانە، تورکیا ڕۆڵێکی سەرەکی لە رازیکردنی حەماس بۆ گربەست لە غەززە هەبووە، هاوکات ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میتی تورکیا لە میسر بەشداری لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان شاندی ئەندامانی حەماس و ئیسرائیل کرد. دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەلایەن ئەندامانی حەماسەوە رێزلێگیراوە و پشتیوانییەکی باشی ئێمەی کرد لە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاشتی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment