جان دۆست، ڕۆمانێک لە بارەی ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە پەرلەمانی عێراق بڵاودەکاتەوە کولتوور

چرا یاسین: نوچە نێت

لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق، جان دۆست ڕۆمانێکی مێژوویی لە بارەی سەرکردەی کورد مەلا مستەفا بارزانی، بە زمانی عەرەبی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی ناوداری کورد و عەرەب لە ڕێوڕەسمێكدا بڵاوكردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/10/16) جان دۆست، ڕۆماننووسی ناوداری کورد لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، ڕۆمانی (دواین شەڕەکانی ژەنەراڵ)، بەرهەمێکی ئەدەبییە، باس لە سەفەر و خەباتی مێژوویی بارزانی دەکات و ژیانی ئەو سەرکردە نەمرەمان بیر دەهێنێتەوە، لە چالاکییەکدا کە لەلایەن دەزگای کرۆنیکڵی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ڕێکخرابوو، ئاهەنگی ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ ئەنجامدرا. 

نووسەر لەبارەی ناوەڕۆكی ڕۆمانەكەی زیاتر ڕونویكردەوە و گووتی، خەبات و چالاکییەکانی مەلا مستەفا بارزانی بەرچاو و ناسراوە، کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات، کتێبەکە وادەکات خەباتەکانی ئەم سەرکردە نەمرەی کورد زیاتر بناسرێت، "بە ڕێگای ڕۆمان نەک بە ڕێگای پڕوپاگەندەیەکی حیزبی، یان کتێبێکی مێژوویی". هاوکات هەر بە ڕێگای ڕۆمان ژیانی بارزانی دیار و ئاشکراتر دەبێت.

 هەروەها دەشڵێت، زۆر خۆشحاڵم کە هەر لەو پەرلەمان و پایتەختەی بڕیاری لە سێدارەدانی مەلا مستەفا بارزانی دراوە، بڕیاری بۆمبارانکردنی کوردستان دەدرا، ڕێوڕەسم بۆ ناساندن و بڵاوکردەوەی کتێبێک لەبارەی خەباتەکانی ئەم سەرۆكە ناودارەی کوردە ئەنجامدرا. 

ڕۆژی سێشەممە (2025/10/14)، پەرلەمانی عێراق ئاهەنگێکی گەورەی ڕۆشنبیری بۆ یادی سەرکردەی کورد، مەلا مستەفا بارزانی سازکرد. لە ڕێوڕەسمەكەدا کۆمەڵێکی هەڵبژێردراوی ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و نووسەران بەشداربوون، جگە لە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرچاوی دیپلۆماسی عەرەبی و عێراقی، کە ڕەنگدانەوەی گرنگیدانی بازنەکانی ڕۆشنبیری و سیاسییە بۆ بارزانی نەمر و ڕۆڵی ناوبراو لە مێژووی ناوچەکەدا.

68f1449e507c2_1710148e-ed12-405d-b42e-f2947ae9e62c.jpeg

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین