من .. ئەڕۆم تا ئەوسەری خەیاڵ نایەمەوە ..
نوچەنێت
تا ئەوسەری بێ مروەتی ..
تائەوسەری غروور
تائەوسەری بێ باکی
تا ئەوسەری نەگەڕانەوە
نایەمەوە ..
تائەوسەری شێتی ..
تا ئەوسەری وون بوون لەو تونێلەی
لەکۆتاییەکەیا نوسراوە مەگەڕێنەوە
بینووسە بەیدەبا
ئەم حەکایەتە لەمە درێژتر نابێتەوە
ئەم ڕۆمانە هەرلێرەیا دائەخرێ
پێی بڵێ بەیدەبا .. پێی بڵێ ..
تۆچیت هەیە بۆ شەهامەت من هەزار ئەوەندە ..
تۆچیت کردووە بە قوربانی من هەزار ئەوەندە
تۆ چیت کردووە بۆ عیشق من هەزار ئەوەندە ..
تۆ چەند قامکی پەشیمانیت شکاندووە من هەزار ئەوەندە ..
بەیدەبا سەبری من لە سەبری ئەیووب نەچوو مەیکێشە
ڕەنگی ئارامیم نەچۆیەوە سەر ئارامی یەعقوبی نەبی مەیدوورە
ئەڕۆم تا هەموو ئەو دەرگایانەی لێت داخرابوون بکرێنەوە
ئەڕۆم تا هەموو دوعاکانت گیرابن و ئیتر نەیەمەوە
ئەڕۆم تا هەرچی بەد بەختییە ئۆغر بکا ..
تا هەرچی ناکەسە بناسم
تاهەرچی دووڕووە دەرکەوێ
ئەڕۆم .. نایەمەوە تا دوعای کیژۆڵەیەک بەسەروەختتەوە ئەگیرسێتەوە
تا دەست و دیاری و بۆنی ئاسکەکان باخچەکەت پڕئەکەن لە بەرامە
نایەمەوە تا لەسەر بەرماڵ ئەم فیراقە لەگەڵ خوا باس نەکەی
بەیدەبا ..پێی بڵێ
دەستی لێ بشۆ
ئەوەی لای خوا بۆی ئەنوزایتەوە خۆی ڕۆی
ئەوەی نەیتوانی بتهێنێتەوە کەنار لەقوڵاییا مەلە ئەکا
ئەوەی فڕێتدایە بیابان تا وون ببێ بویە سەراب
بەیدەبا پێی بڵێ
نزاکانت گیرابوون خۆی ڕۆی ، ئیتر نەزری بۆمەکە نایەتەوە
ئەڕۆم تا ئاسوودەیی گۆرانیتان بۆ بڵێ
شەیتان لەدەورتان گەڕێ و
نەتانبینمەوە بەگەردنی قیامەتەوە ڕاوەستن ..
ئەوەی وا لەوسەرەوە خۆی هەڵیئەسوڕێنێ
نەکەس براوەیە و نەکەس دۆڕاو
چاو بەرچاو ئەکەوێتەوە بەیدەبا
هەرچی بێدەنگیە لێرەوە دەست پێ ئەکا
هەرچی شەڕە لێرە کوژایەوە
ئیتر نابینی کەس جنێو بە سورە عەیارەکانی بەردرگات بدات
بەڵام تائەبەد
ئەڕۆم
سوێند بێت ناگەڕێمەوە بەیدەبا
شێت پڕە لە میهرەبانی بەڵام بوغز نا
شێت پڕە لە جاویدانی بەڵام خامۆش نا
شێت پڕە لە ژیان بەڵام جەنجاڵی نا
چۆنی ئەکێشی بیکێشە بەیدەبا
لمێک خۆی شلکا بەدەم ئاوەوە هەرگیز لەکەنارا ناگیرسێتەوە
چۆنی ئەکێشی بیکێشە بەیدەبا
لەخاچم بەن من ناگەڕێمەوە
ئەڕۆم تا حەساری شێواو لەوە شێواو تربێ
نایەمەوە تا دەواری شڕ با نەیبا
ئەڕۆم نایەمەوە بەیدەبا
کۆتایی ئەم چیرۆکە خۆت بینووسە
هەرچی ئەبێ باببێ
ئۆباڵی ئەم زەخمە بە گەردنی خۆی
ئۆباڵی ئەم گوناهە بەئەستۆی خۆی
ئۆباڵی سوڕانی ئەم چەرخە بە گەردنی خۆی
ئەڕۆم تا ئەوسەری ئاوابوون نایەمەوە
تا ئەوسەری غروور نایەمەوە
غەمگین کۆساری
سەرەتاکانی 2024
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment