ئۆكراینا داوای سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمەریكا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی ڕووسیا، سەرۆکی ئۆکراینا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتۆن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر جەنگی ئۆکراینا لەگەڵ وڵاتەكەیی و كۆتاییهێنان بە جەنگەكە.

ئەمڕۆ هەینی (17/10/2025) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بلاویکردەوە، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریکا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "هەموو پشتیوانییەک و دابینکردنی سیستەمی دژەمووشەکی ئاسمانی بۆ ئۆکراینا گرنگە، ژیانی هەزاران هاووڵاتییانی مەدەنی دەپارێزێت، هەموو بڕیارێک بەهێزمان دەکات تاوەکو بتوانن بگەین بە کۆتایی هێنان بە جەنگ".

سەرۆکی ئۆکراینا دەشڵێت، "ئاسایش فەراهەم دەبێت ئەگەر ئەو بابەتە کە لەسەری ڕێکدەکەوین جێبەجێ بکرێت، واشنتۆن لەم ڕووەوە دەستێکی باڵای هەیە بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی و سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە لەگەڵ ئۆکراینا دەوەستن".

چەند کاتژمێرێک بەر لە گەیشتنی سەرۆکی ئۆکراینا بۆ واشنتۆن، سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە زۆر بەرهەمدار بوو".

لە لایەکی ترەوە کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا، کرملین ڕایگەیاند سەرۆکی ڕووسیا هۆشداری داوە بە سەرۆکی ئەمەریکا لە ئەگەری، "دابینکردنی مووشەکی کروز بۆ کیێڤ کە یەکێکە لە نوێکارییە سەرەکییەکانی پشتیوانی ئەمەریکا لەسەر داواکاری سەرۆکی ئۆکراینا کە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و کیێڤ".

بڕیارە سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ هەینی دەست بە زنجیرەیەک هەوڵی دیپلۆماسی بکات بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، هاوکات بە گوێرەی دوایین زانیارییەکان بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە.

جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا، ترەمۆ، زیلینسکی، پوتین

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین