عەبدوڵڵا ئۆجەلان: بە یاساییكردنی مافی کورد جەوهەری پرۆسەی ئاشتییە تورکیە

نوچەنێت

ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە نوێترین پەیامیدا دەڵێت، "مافی هیوا ئەرکێکە پێویستە دەوڵەت هەنگاوی بۆبنێت، پێویستە ئەو بەربەستانە لاببردرێت، چونکە ئەم پرسە پەیوەندی بە هەزارەها هاووڵاتییەوە هەیە، گرینگ نییە جنن سەیر دەکرێت و هەنگاوی بۆ دەنرێت، دەبێت بەرێگەی یاساییەوە ئەنجام بدرێت و سیاسەت و دادپەروەری پەیوەستە بەمە."

ئەمڕۆ هەینی (2025/10/17) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە سەردانەکەی چەند ڕۆژەی رابردوو بۆ ئیمراڵی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان و زیندانیان لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە بە ڕایگشتی ڕادەگەیێنن و کە ئۆجەلان لە کۆبوونەوکە باسی لە سوودمەندبوونی "مافی هیوا"ـی کردووە و سەرنجی خستۆتە سەر بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و رایگەیاندووە کە دەبێت حکومەتی تورکیا بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای ئەوروپا هەنگاو بنێت.

پارێزەرانی ئۆجەلان ئاماژە بەوەش دەکەن کە ڕێبەری پەکەکە داوای جەختی لەوە کردۆتەوە کە، "بەیاسایی داننان بە مافی کورد جەوهەری ئاشتییە، دەبێت بخرێتە ناو یاساوە بەگشتی و تاوەکو ئێستا مافی کورد پشتگوێخراوە و ئەمڕۆ هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە نەتەوەی خۆیی دەرببرێت و بە ئازادی بژی بۆیە پێویسە لەمەو بەدوا یاسای یەکگرتنی دیموکراسیی دابنرێت."

لەدوای ئەوەی پەرلەمانتاری ئەکپاری ڕایگەیاند، نە دەم پارتی نە ئیمڕاڵی بەفەرمی داوای مافی هیوایان بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئێمە نەکردووە، لەو بارەیەوە پاریزەرانی ئۆجەلان ئاشکرای دەکەن کە ئۆجەلان لەوبارەیەوە دەڵێت، " "مافی هیوا ئەرکێکە پێویستە دەوڵەت هەنگاوی بۆ بنێت، پێویستە ئەو بەربەستانە لاببردرێت چونکە ئەم پرسە پەیوەندی بە هەزارەها هاووڵاتییەوە هەیە، گرتنگ نییە جۆن سەیر دەکرێت، دەبێت بەرێگەی یاساییەوە ئەنجام بدرێت و سیاسەت و دادپەروەری پەیوەستە بەمە."    

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین