ژمارەیەك پڕۆژە بە گوژمەی (12) ملیۆن دۆلار لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (18-10-2025) ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە گوژەمەی ( 1 ملیار و 724 ملیۆن و 560 هەزار دینار ) لە سەر بودجەی سندووقی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدرال، لە( گوندی هەنارە و جمكە ) بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستکردنی ( بنکەیەکی تەندروستی و قوتابخانەیەک ) دانرا.
پارێزگای هەولێر ئاشكرای كرد، لە ماوەی رابردوودا، بە گوژمەی 12 ملیۆن دۆلار لە سندوقی پەرەپیدانی کۆمەڵایەتی ــ کە لەسەر بودجدی بانکی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێت، ژمارەیەک پرۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەولێر جێبەجێ کراون. كە بەشێكی تەواو بوونە و بەشێكیشیان لەژێر جێبەجێكردندان، هەروەها بە گوژمەی ( 50 ملیار و 750 ملیۆن دینار) پرۆژەی دروستکردنی 11 قوتابخانە و 7 بنکەی تەندروستی دەست بەدروستكردنیان كراوە كە یەكێك لەوانە قوتابخانەی گڕاوە كە دوای ئەو مەراسیمە دەكرێتەوە.
ئومێد خۆشناو دەشڵێت، هەرچەندە سەرەرای ئەو دۆخە سەختە داراییەی لە ماوەی ڕابردوو كە هەبووە بەڵام بە ئیرادە و خۆراگری خەڵكی كوردستان و بەپلان و ستراتیژیەتی جەنابی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، نەك پڕۆژەكان نەوەستان بەڵكو پڕۆژەكان بوونە جێگەی دڵخۆشی هاوڵاتییان و لە سنووری پارێزگای هەولێر چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئەنجامدران، كە لەئێستادا لەشارەكانی دیكەی عێراقی بە نموونە باس لە پڕۆژەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەوەش بۆتە فشار لەسەر دەسەڵاتدارانی عێراق لە بەهەدەردانی سامانی نیشتیمان و ئەو بودجە زۆرەی كە لەبەردەستیانە، بەڵام نەیانتوانیوە ئاوڕ لەخواستی هاوڵاتییان بدەنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment