ژمارەیەك ئەپڵیكەیشتنی جیهانی لە كاردەكەون بابەتی گشتی

نوچەنێت

هەریەک لە ئەپە بەناوبانگەکانی وەک زووم، سناپچات، دۆلینگۆ و رۆبلۆکس بەهۆی پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی ئەمازۆنەوە لە چەندین وڵاتی جیاواز دووچاری کێشە بوونەوە، خزمەتگوزاریی تۆڕەکانی ئەمازۆن ڕایدەگەیێنێت، "هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن".

ئەمڕۆ دووشەممە (2025/10/20) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، چەندین ئەپی بەناوبانگ کێشەیان بۆ دروست بوو و بەهۆیەوە چەندین ماڵپەڕ و پێگە جیاوازەکان و ژمارەیەک بانکی وڵاتانی جیهان لە کارکەوتوون. خزمەتگوزاریی تۆڕەکانی ئەمازۆن ڕایگەیاند، "کێشە لە سیستمەکانیدا دروستبووە و کار لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکە دەکەن".

خزمەتگوزاریی تۆڕەکانی ئەمازۆن دەشڵێت، "ئاگادارن چەندین ئەپ و بانک کاریگەری کێشەکەیان لەسەرە، هاووڵاتییان کارەکانیان وەستاوە، داواکارییەکان وەرگیراون، کارکردن بەردەوامە و لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەر دەکەن".

خزمەتگوزاریی تۆڕەکانی ئەمازۆن فراوانترین و بەهێزترین پلاتفۆرمی ئۆنڵاین لە جیهاندا پێشکەش دەکات، ڕێگە بە کڕیاران دەدات شارەزایی داهێنەرانەی جیاواز ئەنجام بدەن، لەلایەن گەورەترین ژێرخانی جیهانی و ئاسایش باوەڕ پێکراوە، لە (120) نووسینگە لە (38) ناوچەی جیاواز کار دەکات، و پلانی زیادکردنی (10) نووسینگەی هەیە بۆ نموونە لە وڵاتی سعوودیە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین