هاتووچۆی عێراق: كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی ڕووداوەکان بە ڕێژەی (90%) کەم دەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

چرا یاسین: نوچە نێت

لە پارێزگاکانی عێراق کامێرای چاودێریی هاتوچۆ و ڕادار دادەنرێت و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش ڕایدەگەیێنێت، پڕۆسەکە کاریگەریی تەواوی لەسەر کەمکردنەوەی سەرپێچی و ڕووداوەکان هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2025/10/20) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق بە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕاگەیاند کە تایبەتە بە بۆ زیادکردنی کامێرای چاودێریی هاتوچۆ و ڕادار، بەپێی ڕیککەوتنەکە سەرەتا پڕۆژەکە لە بەغداد و دواتر لە تەواوی پارێزگەکانی عێراق جێبەجێدەکرێت.

لەوبارەیەوە عەمید نەسیر عەبدولسەتار، گوتەبێژی بەشی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، کامێرا و ڕادار کاریگەرییەکی بەرچاویان هەیە لە کەمکردنەوەی سەرپێچی و ڕووداوەکانی هاتوچۆ، ئەوەش بە ڕوونی لەو ناوچانەدا بەدیارکەوتون کە کامێرا و ڕاداریان لێدانراوە. 

ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەی ساڵیکدا ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت، بە جۆرێک هەر چوار مانگ جارێک 20 ڕادار لە 40 چوارڕێیان دادەنرێت، سەرجەم گۆڕەپان و چوارڕێیانەکانی بەغدا لە ماوەی یەک ساڵدا کۆتایی دێت.

لە (1)ی تەممووزی ئەم ساڵەوە دانانی کامێرای چاودێری لە 5 چوارڕیانی بەری ڕەسافەی بەغدا جێبەجێ کرا، بە وتەی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی عێراق، "دانانی ئەو کامێرایانە هۆکار بوو بۆئەوەی رووداو و سەرپێچییەکانی هاتووچۆ بە رێژەی 90% بۆ 95% کەمببنەوە". هاوکات سزا سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە سەرپێچیی هاتووچۆ دەکەن، بەوانەشەوە کە تابلۆی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین